به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كاریگه‌یه‌كی شاری دایجونی ناوه‌ڕاستی كۆریای باشوور، تا ئێسته هۆكار و زیانه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یش به وردی نازانرێت، به‌ڵام ڕووداوه‌كه كرده‌ی تیرۆریستی نییه و ته‌نیا ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌كه بووه، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ڕوون بێت.
ئاژانسی "
یونهاب"ی كۆریای باشوور بڵاوی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له كارگه‌ی "هانوا" بۆ دروستكردنی گولـله بووه له شاری دایجونی 140 كیلۆمه‌ت دووری سیئۆلی پایته‌ختی وڵات. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌كه‌یش ئاگرێكی زۆر گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه و سێ كرێكاری كارگه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ئه‌و ماده كیمیایییانه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن كارگه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان به په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاكه‌وتنیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه و گه‌یاندنی برینداران بۆ نه‌خۆشخانه له ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێوشوێنێ ته‌ناهی توند گیراوه‌ته‌به‌ر.
جێی باسه ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م كارگه‌یه له كاتێكدایه، له ساڵی ڕابردوو له هه‌مان كارگه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه له مانگی ئایار / مایۆ ڕووی دا، به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و پێنجی تریش برینداربوون.