ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ به خێرایی به‌رنامه‌یه‌كی نهێنی پێڕه‌و ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی گورزوه‌شاندن و تێكدانی سیسته‌می مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و به‌رنامه نهێنییه‌ی واشنتن، به به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی فره‌وانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌به‌ن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تواناكانی ئێران و دابڕینی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئه‌و
به‌رنامه نهێنییه له سه‌رده‌می جۆرج بۆشی كوڕه‌وه داڕێژراوه و ئێسته دووباره په‌ره‌ی پێ دراوه‌ته‌وه و به وردی توانا مووشه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كاته ئامانج.
دوای هاتنه سه‌ر حوكمی باراك ئۆباما به‌رنامه‌كه په‌راوێزخرا، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن مایك پۆمپیۆوه جارێكی تر ئه‌و پرۆگرامه نهێنییه چالاك كرایه‌وه.
ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، چالاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه له مانگی ڕابردوو تاران له هه‌ڵدانی دوو مووشه‌ك شكستی هێنا و به گشتی 67% هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ تاقیكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی پێشكه‌وتوو شكستی هێناوه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌میانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ستراتیجی نوێ به‌رگری دژه مووشه‌ك به ڕوونی باسی له تاقیكردنه‌وه شكستخواردووه‌كانی ئێران كرد و دووپاتی كرده‌وه به وردی كار ده‌كه‌ن بۆ لێدان له ئێران و نه‌هێشتنی ته‌واوی چالاكییه‌كانیان بۆ تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه و جیهان.