ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه دادگای ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته ته‌ناهییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات و به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه كه گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدا كراوه و كۆمپانیایه‌كی كوێتی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نووری مالیكی و ئه‌حمه‌دی كوڕی و یاسری زاوایشی تێوه‌گلاون.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی بێستی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكی به‌دواداچوونیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تی دادی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سه‌ربازی و ته‌ناهی سالیبۆرت گلۆبال سێرڤهریز كردووه، له‌باره‌ی پێدانی به‌رتیل به به‌رپرسانی عێراق، تا زۆرینه‌ی گرێبه‌سته‌كان بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات، كاره‌كه‌یش هێنده به وریایی كراوه، كه به‌رپرسانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالیش پێیان نه‌زانیوه.
له
راپۆرته‌كه هاتووه ئه‌وانه‌ی له‌و دۆسیه گه‌نده‌ڵییه كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا تێوه‌گلاون، به پله‌ی یه‌كه‌م نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه و دواتر كۆمپانیای "أفاق"ی كوێتی دێ و ئنجا كوڕ و زاواكه‌ی نووری مالیكی. وه‌زاره‌تی داد به وردی ده‌ستی به ئه‌رشیڤ و داتاكانی پێشووی كۆمپانیاكه كردووه و زیاتر له 30 به‌ڵگه و گوته‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، كه گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌ستی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه بوونی هه‌یه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی بۆ كۆمپانیاكه كاری كردووه و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه زانیارییه‌كان زۆر نهێنین و نایه‌وێ باسیان بكات.
كۆمپانیای سالیبۆرت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته عێراق و ئه‌ركی پاراستنی دامه‌زراوه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست، گرنگترین ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له عێراق پێی هه‌ستاوه پاراستنی بنكه‌ی ئاسمانی "به‌له‌د" بوو له باكوری به‌غدا، كه ژماره‌یه‌كی زۆری فڕۆكه‌ی ئێف 16یشی تێدا بوو، له به‌رانبه‌ر پاراستنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه 1.1 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێ دراوه، هاوكات خواردن و وزه‌ی كاره‌بایش بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه له ئه‌ستۆی ئه‌و دابووه.