به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه توێژه‌ران ئه‌نجامیان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له ڕۆژی ڤالانتاین خۆیان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن و دیاری ده‌به‌خشن، هێشتا به‌شێكی زۆریشیان هه‌یه ڕقیان لێیه و یادی ناكه‌نه‌وه.
ساڵی 2017 توێژینه‌وه له‌سه‌ری ئه‌نجام درا و ده‌ركه‌وت ته‌نیا %43ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م بابه‌ته‌یان به گرنگ وه‌رگرتووه و به ڕۆژی خۆشه‌ویستی داده‌نێن، ئه‌وانی تر هه‌ر گرنگیشی پێ ناده‌ن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ له هه‌واڵێكیدا هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه وای كردووه هه‌ندێك كه‌س ڕقیان له ڤالانتاین بێت. هۆكاره‌كان ئه‌مانه‌ن:
_ ده‌بێت پاره‌یه‌كی زۆری بۆ دیاری تێدا خه‌رج بكه‌ن.
_ ده‌بێت ئێواره‌خوانێك ڕێك بخه‌ن كه تا ئاستێكی زۆر دڵنیان خۆشی لێ نابینن.
_ خوێندنه‌وه جیاوازه‌كان بۆ ڕۆژ، چیرۆك و وشه‌ی ڤالانتاین.
_ دروستكردنی دوودڵی و گومان له خۆشهویستییهكهدا، چونكه چه‌ندان شت له یه‌كتری ده‌شارنه‌وه.
_ به پێی توێژینه‌وه‌كان سه‌لمێنراوه، به بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه زۆرترین پاره خه‌رج ده‌كرێت و به‌شێكی زۆریشی بۆ شتی پڕوپووچه.
ڤالانتاین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چێرۆكێكی سه‌ده‌ی سێیه‌م كه فه‌رمانڕه‌وایه‌ك به‌ناوی كلودیوسی دووه‌م فه‌رمانڕه‌وایی شاری ڕۆمای كردووه، له‌و كاته‌دا ئه‌و پێی وابووه ئه‌گه‌ر سه‌ربازان خۆیان له هاوسه‌رگیری و منداڵبوون دوور بگرن، ئه‌وا زیاتر ده‌توانن بجه‌نگن و شه‌ڕ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هاوسه‌رگیری له‌ناو سه‌ربازه‌كاندا قه‌ده‌غه كرا.
به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به‌ناوی Valentine of Terni كه له ساڵی 226ز له شاری تێرنای ئیتاڵی له دایك بووه، به شێوه‌یه‌كی نهێنی كچ و كوڕانی له یه‌كتر ماره ده‌كرد، كاتێك ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه به‌وه‌ی زانی، یه‌كسه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ قه‌شه‌كه ده‌ركرد، ڤالانتاین له رێكه‌وتی 14 شوباتی ساڵی 269 له ڕۆما له‌سێداره درا و له كۆماری ئیرله‌ندا نێژراوه.