ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ردوو پارتى كۆمارى و دیموكراته‌كان، به‌یه‌كه‌وه پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شیان پێشكه‌ش كردووه و دوا ده‌كه‌ن كه هیچ ئاڵۆگۆڕییه‌كى ته‌كنه‌لۆجى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ سعوودیه ئه‌نجام نه‌درێت جار له بوارى پیشه‌سازى ئه‌تۆمى بێت یان چه‌كى ئه‌تۆمى.
به‌پێى پڕۆژه بڕیاره‌كه سعوودیه ناتوانێ پیتاندنى یۆرانیۆم و دووباره به‌كارهێنانى پلۆتۆنیۆم ئه‌نجام بدات كه له كووره ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێت.
كه‌چى سعوودیه ده‌ڵێ ئامانجى ئه‌و له پێشخستنى وزه‌ى ئه‌تۆمى چه‌ك نییه، به‌ڵكو له بوارى ژیارییه. به‌ڵام پێشتر محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى سعوودیه له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ئه‌مه‌ریكى گوتبووى، ئه‌گه‌ر له كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ئێران پێویست بكات، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵ ده‌دات چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت.
جیا له سعوودیه چه‌ندان وڵاتى تر هه‌وڵى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات پرسیارى ئه‌وه بكرێت ئایا وزه‌ى ئه‌تۆمى چییه و گرنگییه‌كه‌ى چییه؟ بۆچى وڵاتانى پێشبڕكێ له‌سه‌ر په‌یداكردنى وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵى BBC له راپۆرتێكدا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م پرسیارانه ده‌دات. سه‌ره‌تا كه‌ناڵه‌كه ئاماژه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل له ساڵى 2018 ئه‌نجامى داوه، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه چینى ناوه‌ڕاست له كۆمه‌ڵگاكانى دنیا زیاد ده‌كات و پێویستى به وزه‌ى زیاتر هه‌یه، به‌ڵام به نرخى كه‌متر.
له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كردنیش بۆ پاراستنى ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن كه له سه‌رچاوه باوه‌كانى وزه وه‌ك نه‌وت و گازى سروشتى ده‌رده‌چێ، ئه‌مه‌یش واى كردووه دنیا رووبه‌ڕووى كێشه‌یه‌ك ببێته‌وه كه خۆى له هاوسه‌نگى پاراستنى ژینگه و دابینكردنى وزه‌ى زیاتر ده‌دۆزێته‌وه.
هه‌ر به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه زۆربوونى وزه خۆشگوزه‌رانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆشگوزه‌رانیش خه‌ڵك ده‌وڵمه‌ندتر ده‌بن و كه‌لوپه‌لى زیاتر ده‌كڕن، زۆریش له‌و كه‌لوپه‌لانه به‌رهه‌مى ئه‌و مادده كیمیایانه‌ن كه له نه‌وته‌وه ده‌رده‌هێنرێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه فراوانبوونى پانتایى خۆشگوزه‌رانى وا ده‌كات گه‌شه‌ى بازرگانى زیاتر بێت، گواستنه‌وه‌ى بازرگان‌یش پێویستى به زیاترى ستوومه‌نى هه‌یه و رێژه‌ى دانیشتووانیش زیاد ده‌كات و خه‌ڵكیش زیاتر پێویستى به سه‌فه‌ركردن هه‌یه، لێره‌دا گرنگى وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م كێشه‌یه.
به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌باى ئه‌تۆمى پشتبه‌ستن به گازى سروشتى و نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش ماناى وایه پشتبه‌ستن به‌و سووته‌مه‌نییانه كه‌م ببێته‌وه كه به سووته‌مه‌نى به‌به‌ردبوو به‌كار دێت، ئه‌مه‌ش له زمانى عه‌ره‌بى وشه‌ى "وقود احفوری" بۆ به‌كار دێت مه‌به‌ست له نه‌وت و خه‌لۆ ماده‌كانى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه.
كه‌ناڵى
BBC ئاماژه بۆ مێژووى به‌كارهێنانى وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌كات و ده‌ڵێ مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌ره‌تاى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م جاریش له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كارى له‌سه‌ر كرا، یه‌كه‌م پڕۆژه‌یش له ئینگلته‌را بوو له ساڵى 1956 ده‌ستى پێ كرد بۆ به‌رهه‌مهێنانى بڕى 50 میگاوات كاره‌با له وزه‌ى ئه‌تۆم.
به‌ره به‌ره ده‌ستكه‌وتنى كاره‌با له وزه‌ى ئه‌تۆمى زیادى كرد، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار توانرا یه‌ك میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بێت، ئه‌وا له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى 21 ئه‌م بڕه بۆ 366 میگاوات به‌رز كرایه‌وه.
ئاینده‌ى وزه‌ى ئه‌تۆمیش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر به پێى سیاسه‌تى حكوومه‌ته‌وه ده‌گۆڕێت، له‌وانه وڵاتێكى وه‌ك ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌دات وزه‌ى سنوورێك بۆ به‌كارهێنانى وزه‌ى ئه‌تۆمى دابنێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى وڵاتانى ئاسیا وه‌ك چین و هیند هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوارى به‌كارهێنانى وزه‌ى ئه‌تۆمى زیاد بكه‌ن، هه‌ندێك وڵاتی تریش هه‌ن سیاسه‌تى مامناوه‌ندى پێڕه‌و ده‌كه‌ن، وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا.
سووده‌كانى ئه‌تۆم چین؟ سوودى وزه‌ى ئه‌تۆم ته‌نیا له به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با قه‌تیس ناكرێت، به‌ڵكو چه‌ندان سوودى تر‌ى هه‌یه له‌وانه له بوارى پزیشكى بۆ دیاركردنى نه‌خۆشى و چاره‌سه‌رییه‌كان به‌كار دێت.
هاوكارى زاناكان بۆ ئه‌نجامدانى دۆزینه‌وه‌كان له قووڵایى زه‌ریاكان، هه‌روه‌ها وزه‌ى به كه‌شتى ژێرده‌ریایى ده‌دات. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه له‌چه‌ندان بوارى تر‌ى ژیارى به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌لایه‌ن رێكخراوى "ورلد نیوكلیه‌ر ئاسۆسێیشن "بڵاو كراوه‌ته‌وه، 17 وڵات به‌شێوه‌یه‌كى زۆر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وانیش بریتین:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان : 100 كووره‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه
فڕه‌نسا : 58 كووره‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه.
ژاپۆن: 50 كووره‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه.
رووسیا: 33 كووره‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه.
به‌ریتانیا: 18 كووره
چین:17 كووره
ئۆكرانیا: 15 كووره
له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵاتى تر. جیا له‌م وڵاتانه‌یش چه‌ند وڵاتێكى تر هه‌یه مۆڵه‌تى دروستكردنى كووره‌ى ئه‌تۆمیان به به‌رده‌وامى هه‌یه، له‌وانه به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و رووسیا و چین.
له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش كۆمه‌ڵێك وڵات هه‌ن هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م وزه‌یه ده‌ده‌ن. له‌وانه توركیا و ئیمارات ده‌ستیان كردووه به دروستكردنى وزه‌ى كووره‌ى ئه‌تۆمى، میسر له شه‌سته‌كانه‌وه كووره‌یه‌كى دروست كردووه هه‌وڵ ده‌دات چوار كووره‌ى تر دروست بكات.
ئوردن و سعوودیه پلان بۆ دانانى ژێرخانى ئابوورى ده‌ده‌ن، تا ده‌ست بكه‌ن به به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى ئه‌تۆمى، چه‌ندان ده‌وڵه‌تى تریش له دانوستاندنن بۆ به‌كارهێنانى ئه‌م بواره له‌وانه توونس و لیبیا و قه‌ته‌ڕ و سوودان. ئێرانیش چه‌ندان ساڵه په‌ره به وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌دات.