به‌رپرسانى عێراق ئاشكرایان كردووه، له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى هه‌سه‌ده له‌نزیك سنوورى عێراق، ئه‌م وڵاته‌یش
ئاماده‌كاریى كردووه و یه‌كێك له ئاماده‌كارییه‌كانیش ئه‌وه‌یه 20 هه‌زار سه‌ربازى ره‌وانه‌ى شارۆكه‌ى قائیمى سه‌ر سنوور كردووه.
ئه‌حمه‌د مه‌حلاوى قایمقامى شارۆكه‌ى قایمى سه‌ر سنوورى عێراق و سووریا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، چه‌ند رۆژێكه شارۆكه‌كه له بارودۆخى جه‌نگ ده‌ژیت و گوێى له ده‌نگى ئه‌و جه‌نگه ده‌بێت كه له‌و دیوى سنوورى سووریاوه له نێوان هه‌سه‌ده و داعش به‌ڕێوه ده‌چێت.
یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ى عێراق له‌و جه‌نگه‌دا هه‌یه‌تى ئه‌وه‌یه چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دزه بكه‌نه ناو خاكى عێراق، به‌ڵام مه‌حلاوى ده‌ڵێ "تا ئێسته هیچ چه‌كدارێك دزه‌ى نه‌كردووه‌ته ناو قایم" دواتریش ده‌ڵێ "بارودۆخه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌یه جه‌نگ له قایم بێت، نه‌وه‌ك سووریا".
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى به ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم"یان داوه، عێراق نزیكه‌ى 20 هه‌زار سه‌ربازى خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌مه‌یش له ترسى هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلوولى ساڵى رابردوو هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئۆپراسیۆنى رۆژهه‌ڵاتى فوڕاتیان له رۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌ست پێ كردووه، بۆ لێدانى دوایین پێگه‌كانى داعش به پێى زانیارییه‌كان ئێسته ئۆپراسیۆنه‌كه له سنوورى عێراق نزیك بووه‌ته‌وه.