تۆمارێكى ده‌نگى كه له نێوان ئه‌ردۆغان و به‌رپرسێكى توركیایه، به‌شێكى تر له ته‌نگژه‌ى دارایى توركیا ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى "ئه‌حوال"ى توركی له هه‌واڵێكدا ئاماژه بۆ تۆمارێكى ده‌نگى ده‌كات، كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و تۆماره‌كه بریتییه له گفتوگۆیه‌كى كورتى نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و عومه‌ر بولوتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نیشته‌جێكردن پێكهاتووه.
رۆژنامه‌ى ئه‌حواڵ ده‌ڵێ "هه‌رچه‌نده گفتوگۆكه له چه‌ند وشه‌یه‌ك پێكهاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بوڵوت ده‌یێ زۆر شت ئاشكرا ده‌كات".
گفتوگۆكه نێوان ئه‌ردۆغان و عومه‌ر بوڵوت كاتێك رووی داوه كه ئه‌ردۆغان به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى خانه‌ى ئۆپێرای له گۆڕه‌پانى تهقیسمى شارى ئیسته‌نبۆڵ داناوه، عومه‌ر ده‌ڵێ" جه‌نابى سه‌رۆك كێشه‌ى ترسناكمان هه‌یه سه‌باره‌ت به پاره‌داركردن، له‌وانه‌یه دواتر بتوانین گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین" ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ "به‌رده‌وام به". بوڵوت ده‌ڵێ "زۆر به‌تووندى زیانمان به‌ركه‌وتووه، كۆمپانیاى تۆكى ئێمه‌ى وێران كرد".
رۆژنامه‌ى ئه‌حواڵ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه ده‌دات، كۆمپانیاى تۆكى كۆمپانیه‌كى زه‌به‌لاحى بیناسازییه، توركیا سه‌رپه‌رشتى ده‌كات. دواتریش رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "دزه‌كردنى ئه‌و ده‌نگه و ته‌واوى دیمه‌نه‌كه ئه‌و كاره‌ساته ته‌واو ده‌كه‌ن كه به‌ر ئابوورى توركیا ده‌كه‌وێ".
ماوه‌ى ساڵێك زیاتره ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى سه‌خت توركیاى گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا نكۆڵى له‌م ته‌نگژه‌یه ده‌كات، له كاتێكدا لیره‌ى توركى له %40 به‌هاى خۆى له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى خراپى بۆ سه‌ر ئابوورى توركیا هه‌یه له‌وانه هه‌ڵاوسان وكهڵهكبوونى قه‌رزێكى زۆر له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى توركیا.