وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا دووپاتى كرده‌وه توركیا به ته‌نیا مافى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارامى له باكوورى سووریا نیییه و ده‌بێت دامه‌زراندنى ئه‌و ناوچه‌یه به ره‌زامه‌ندى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا بێت.
ماریا زاخارۆڤاى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ى وه‌بیر ده‌سه‌ڵاتدرانى توركیا هێنایه‌وه كه توركیا به‌ته‌نیا مافى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارامى نییه.
به پێى ئه‌و لێدوانه‌ى له ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه زاخارۆڤا ده‌ڵێ "ئه‌نكه‌ره پێویستى به گڵۆپى سه‌وزى ئه‌سه‌ده بۆئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه له ناو سنووره‌كانى سووریا دابنێت".
له‌به‌رده‌وامى قسه‌كانى گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌ڵێ "بابه‌تى بوونى هێزى سه‌ربازى له‌سه‌ر خاكى ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن سه‌روه‌ریى بابه‌تێكه ده‌بێت دیمه‌شق راسته‌وخۆ خۆى یه‌كلایى بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌ڵوێستى ئێمه‌یه".
دواى راگه‌یاندنى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا، توركیا بره‌و به بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارام ده‌دات، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌یه‌وێ ره‌زامه‌ندى رووسیا به ده‌ست بهێنێ، به‌ڵام به‌رپرسانى رووسیا به به‌توندى ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت گوتى " چاكترین چاره‌سه‌ر به بڕواى ئێمه ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د بگه‌ڕێنه‌وه باكورى سووریا".