حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێران له كۆنگرهنییهكى رۆژنامه‌وانى رای گه‌یاند، كورد به‌شێكه له سووریا و ده‌بێت ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات پاك بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێران له كۆنگرهییهكى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا باسى له بارودۆخى سووریا كرد.
حه‌سه‌ن روحانى گوتى "كورد به‌شێكن له سووریا ده‌بێت مافه‌كانیان له به‌ر چاو بگیرێت و ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى فوڕاتیش ده‌بێت پاك بكرێته‌وه و راده‌ستى سوویاى سووریا بكرێته‌وه".
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانى حه‌سه‌ن روحانى باسى بارودۆخى شارى ئیدلبى كرد و دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت شاره‌كه له تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه. له باره‌ى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایش سه‌رۆكى ئێران گوتى "دڵنیانیین كه ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كشێته‌وه".
ئه‌مڕۆ له شارى سۆچى رووسیا كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ى سووریا به‌ڕێوه‌چوو له سه‌ر ئاستى سه‌رۆكه‌كانى توركیا و رووسیا و ئێران. هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان و پوتین هاوشێوه‌ى سه‌رۆكى ئێران گوتیان ئه‌وان دڵنیانیین له‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كشێته‌وه.