مایك پۆمپیو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆتایى كۆنگره‌ى وارشۆ ڕاى گه‌یاند، هیچ وڵاتێك نه‌بوو له كۆنگره‌كه به‌رگریى له ئێران بكات.
ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى وارشۆ به كۆتا هات و مایك پۆمپیو له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆنگره‌كه گوتى "هیچ وڵاتێك نه‌بووه له كۆنگره‌كه به‌رگریى له ئێران بكات".
دواتریش دووپاتى كرده‌وه هه‌موو وڵاتان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێران رۆڵێكى تێكده‌رانه‌ى هه‌یه له ناوچه‌كه، له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى مایك پۆمپیو گوتى "ئێمه ده‌مانه‌وێ سزاى زیاتر و گوشارى زیاتر بۆ سه‌ر ئێران دروست بكه‌ین".
جیا له مایك پۆمپیو، عادل جوبه‌یر وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى سعوودیه بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه له كۆنگره‌كه به‌شدار بوو له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى عادل جوبه‌یر گوتى " كۆنگره‌كه به‌شدارى 60 ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رجه‌م به‌شداربووان پابه‌ندبوونى خۆیان راگه‌یاند له‌وه‌ى رێگریى له ئێران ده‌كه‌ن سه‌قامیگرى و ته‌ناهى ناوچه‌كه تێك نه‌دات".
دوێنێ كۆنگره‌ى وارشۆ به سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا و به به‌شداربوونى 60 وڵات ده‌ستى پێ كرد و بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه بارودۆخى ته‌ناهى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو له‌گه‌ڵ هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه.