چەند رێنوێنییەك بۆ ئەوانەی پێستی چەوریان هەیە

:: PM:07:49:14/02/2019 ‌

ئەگەر دوای پێنج خولەك لە شوشتنی دەموچاوت، دووبارە چەوری بە پێستەكەیەوە دەركەوت، ئەوە بزانە كە خاوەن پێستێكی چەوری كە زۆرێك لە پیاوان ئەو جۆرە پێستەیان هەیە، لە خوارەوە باسی هۆكاری زیادبوونی چەوری پێست و چۆنیەتی چارەسەركردنی كراوە.

لەژێر پێست چەوریە رژێنەكان هەن كە پێست دەپارێزن و تەڕی و شێداری و نەرمی پێ دەبەخشتن، ئەوە شتێكی ئاسایی و باشە، بەڵام بەتایبەتی پیاوان هۆڕمۆنێكیان هەیە بەناوی دیهایدرۆ تێستیستیرۆن"DHT"، ئەركی سەرەكی بنیاتنانی ماسولكەیە، بەڵام بوونی رێژەیەكی زۆر لەو هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی چەوری لە ژێر پێست، ئەوەیش دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری پێست، كە بە گشتی ستێكی خراپ نییە، چونكە پێستی چەور كەمتر تووشی وشكهەڵاتن و دیاركەوتنی نیشانەكانی پیری دەبێتەوە. 

بۆ كەمكردنەوە چەوری و چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە چەند رێگایەك هەن لەوانە پاككردنەوەی پێست بە پاككەرەوەی تایبەت بە پێست رۆژی دووجار بەیانیان و شەوان، بەڵام وریای زۆر دەموچاوت مەشۆ، چونكە وشك دەبێت و پێستت دەقڵێشێت، بۆیە پێست پێویستی بە چەورییەكی كەم هەیە بۆ پاراستنی. هەروەها خۆت لە بەكارهێنانی سابوون یان بەرهەمەكانی ترسی سالسیلیك بەدوور بگرە كە پێست وشك دەكەن و تووشی ورووژانی دەكەن.  

دەتوانی هەفتانە تا دووجار پێستت ساف بكەیتەوە بۆ لابردنی خانە مردووەكان و چەوری زیادە لەسەر پێست، هەروەها پێویستە پارێزگاری لە شێداری پێستت بكەیت بە بەكارهێنانی ئەو شێداركەرەوانەی كە چەوریان تیادا نییە و لەكاتی تراشینیش پێویستە كرێمی وا بەكار بێنیت كە كحوول یان  مەنتوولیان تیادا نەبێت. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل