ڕێكخراوی "منداڵان ڕزگار بكه‌ن" كه یه‌كێكه له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاراستن و ڕزگاركردنی منداڵان له كاره‌ساتی جه‌نگ، له ڕاپۆرتێكدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ساڵانه زیاتر له 100 هه‌زار منداڵ به‌هۆی جه‌نگ و ململانێ چه‌كدارییه‌كان له دنیا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یه‌نراو و تێیدا هاتووه، ته‌نیا له ماوه‌ی 2013 تا 2017 زیاتر له 550 هه‌زار منداڵ له 10 ده‌وڵه‌تی جیهان گیانیان له ده‌ستداوه، به‌هۆی برسیه‌تی و نه‌بوونی شوێنی حه‌وانه‌وه و خۆ گه‌رمكردنه‌وه و چاودێری ته‌ندروستییه‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، به گشتی له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو ژماره‌ی قوربانیانی منداڵ به‌هۆی شه‌ڕ و ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كانه‌وه بۆ 870 هه‌زار منداڵ به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار و ترسناكن بۆ داهاتووی مرۆڤایه‌تی.
هیلی سۆرنینگ شمیت به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕاپۆرته گوتی، منداڵان له سه‌رتاسه‌ری دنیا ڕۆژانه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و به زه‌بری چه‌ك ده‌كوژرێت، كاتێك یاساكانی جه‌نگ پێشێل ده‌كرێن، پێویسته وڵاتان بێنه ده‌نگ و ڕێز له په‌یماننامه و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرن، ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌یش كه ڕێزی لێ ناگرن، پێویسته به توندی سزا بدرێن.
به گوێره‌ی داتاكانی ڕاپۆرته‌كه له 2017 زیاتر له 420 ملیۆن منداڵ كه ده‌كاته 18%ی منداڵانی دنیا له ناوچه ململانێ و چه‌كدارییه‌كان ژیاون، كه ئه‌مه‌یش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2016 به ڕێژه‌ی 30 ملیۆن زیاتر بووه.