نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی له‌كارلادراوی ڤه‌نزوێلا ئاشكرای كرد، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی "خۆرخی ئاریاسا" له نیویۆرك دوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڤه‌نزوێلا ئیلیۆت ئه‌برامز ساز كردووه و ده‌مانه‌وێ به نهێنی له‌گه‌ڵ واشنتن ڕێك بكه‌وین و دۆخی وڵات ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
مادۆرۆ له لێدوانێكی بۆ "ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس" گوتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزوێلا داوای له نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڤه‌نزوێلا كردووه، به فه‌رمی یان به نهێنی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان بكات و دانوستاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
زیاتر گوتی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا "ئیلیۆت ئه‌برامز گوێی له قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزوێلا گرتووه، به‌ڵام هیچ كاتێكی پێ نه‌داوه، كه كه‌ی و چۆن دێته كاراكاس، ئێمه‌یش چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌وین تا له‌گه‌ڵی بكه‌وینه گفتوگۆ و دانوستاندن.
مادۆرۆ خوارستی خۆی ده‌ربڕی كه به گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوان ئێمه و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له داهاتوویه‌كی نزیك ته‌نگژه‌ی ڤه‌نزوێلا چاره‌سه‌ر ده‌بێ و دۆخی نائاسایی له وڵات بوونی نامێنێت.
ئه‌و دانوستاندنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مادۆرۆ و حكوومه‌ته‌كه‌ی له كاتێكدایه واشنتن به فه‌رمی خوان گوایدۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزوێلا ناساندووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش پشتیوانی ده‌كات.