وه‌زیری به‌رگری وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دوا پێشووه‌چوون و پلان دابڕێژن بۆ ده‌ركردن و له‌ناوبردنی توندڕۆكان له سووریا، هاوكات پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له سووریا ده‌خه‌نه به‌رباس و گفتوگۆ.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی
وه‌زیرانی به‌رگری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا داوه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی گرفت و كێشه‌ی گه‌وره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌یه، كه به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ده‌بنه‌وه.
زیاتر له 20 وه‌زیری به‌رگری وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن كۆبوونه‌ته‌وه كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیایش تێێدا به‌شدارن، فلۆرانس پارلی وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی فڕه‌نسا گوتی، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كرۆكی گفتوگۆكانی وه‌زیرانی به‌رگری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدایش وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، كه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به چڕی كار بكه‌ن، كه هیچ شتێكی داعش له‌سه‌ر زه‌وی بوونی نه‌مێنێ و له‌ناوببرێن و گره‌نتی دروستنه‌بوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یشی له سووریا و عێراق و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.