كه‌مێك پێش ئێسته له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى به ئاده‌بوونى هه‌ردوو گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ گوته‌بێژى یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی كه‌ركووك گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، مه‌حموود محه‌ممه‌د و گوته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوولایان خسته‌ڕوو.
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژى پارتى ڕای گه‌یاند، هەردوو حزب بە حکوومی مێژوو و خەبات، هەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن و لیژنەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکان پێکهات، هه‌روه‌ها تەواوی کێشەکانمان کە پێوەندن بە پێکهێنانی حکوومه‌ت، سەرۆکایەتی هەرێم، کەرکووک هه‌بوو، چارەسەر کران.
زیاتر گوتى، ئەم ڕەشنووسەی کە ئامادەکراوە سبەی لە لایەن یەکێتی و پارتییه‌وه دانووستانى لەسەر دەکرێت و دواتر ئەگەر پەسەند کرا، لە مەراسیمێکى گه‌روه‌دا واژوو دەکرێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه سەعدى ئەحمەد پیرە گوتەبێژى مەکتەبى سیاسى یەکێتى ڕای گەیاند، "بڕیارماندا کە بە تەوافووق هەموو پرسەکان چارەسەر بکەین و سیغەى کۆتایی دەبەینەوە بەردەم مەکتەبى سیاسى و بۆ چەند سه‌عاتێكى داهاتوو یاخود بۆ بەیانى کۆتایی پێ دەهێنین و دەمانەوێت بۆ پێش کۆبوونەوەى 18ى شوبات لەسەر سەرجەم پرسەکانى بەغداد و کەرکووک و هەرێمى کوردستان ڕێک بکەوین".