‌‌هەفتەی داهاتوو مووچەی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

:: PM:03:34:15/02/2019 ‌
بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ی تر دابه‌ش بكات، "وشه‌" ناوى ئه‌و شوێنانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى شوبات، "چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ ناو وەزاەتی داراییەوە به‌ "وشه‌"یان گوت، ڕۆژی یه‌كشه‌م 17ی شوبات مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه‌ سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت".

زیاتر گوتى، "ڕۆژی دووشه‌م 18ی شوبات مووچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت".

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی تشرینى دووه‌مى ساڵی ڕابردوو، تاكو ئێسته‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌.

بەپێی ئەو بڕگە و مادانەی لە بودجەی ساڵی 2019ـی عێراق تایبەت بە هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، عێراق پابەندە بە ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بڕی 522 ملیار دینار لە كاتێك ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوتەكەشی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكات.


وشە - محەمەد میران