له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له كارگه‌ی Henry pratt له شاری ئۆرورای ویلایه‌تی ئه‌لینۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێنج كه‌س كوژران، كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان خودی هێرشكهرهكهیه.
كریستین زیمان فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری
ئورورا گوتی، به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیس برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به په‌له هه‌وڵی كۆنتڕۆلكردنی دۆخه‌كه‌یان داوه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیان گه‌یاندووه‌ته شوێنه‌كه تا برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێنه‌وه.
زیاتر گوتی، به‌هۆی گه‌وره‌ی كارگه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس كاتی زۆریان پێویست بوو، تا شوێنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و هه‌وڵی گرتنی بده‌ن، چونكه ڕووبه‌ڕی كارگه‌كه 27 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه، له كاتی هه‌وڵه‌كانی پۆلیسیش بۆ گرتنی ماوه ماوه ته‌قه‌ی ده‌كرد و شوێنی خۆی ده‌گۆڕی، بۆیه كاره‌كه‌ی بۆ پۆلیس زۆر قورس‌تر كردبوو، به‌ڵام له كۆتایی توانرا شوێنه‌كه‌ی دیاریی بكرێ و بكوژرێت.
هێزه ته‌ناهییه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و تهقهكهرهیشیان ئاشكرا كرا، كه ناوی " گاری مارتن " ه و ته‌مه‌نی 45 ساڵه و یه‌كێكه له كرێكارانی كارگه‌كه، هاوكات پۆلیس دوای له‌ناوبردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌رمی چوار كه‌سی تریشیان هێنایه ده‌ره‌وه و دواتر دووپاتیان كرده‌وه كه ئێسته كارگه‌كه ئارامه و هیچ كرده‌یه‌كی توندوتیژی تێدا نه‌ماوه.