فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوای كرد كه پێویسته واشنتن به‌رده‌وام بێ له پڕچه‌ككردن و هاریكاریكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، چونكه به بڕوای ئه‌و ئه‌وان ئه‌ركێكی گه‌وره‌تریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا.
جه‌نه‌رال
جۆزێف ڤوتیل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، یه‌كێك له به‌هێزترین ئه‌و هێزانه‌ی كه جێی هیوای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان و هاوپه‌یمانی هه‌میشه‌یی ئێمه‌ن، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتن، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی توركیا بۆ ده‌سبه‌رداربوونیان، به‌ڵام پێویسته هه‌موو دنیا بزانێ كه هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی تیرۆریست نین، به‌ڵكوو دژی تیرۆر ده‌جه‌نگن و قوربانی زۆریان داوه.
ڤوتیل له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئاماژه‌ی داوه، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ئه‌ركی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات زۆر قورس‌تر ده‌بێ، بۆیه ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا هاوكاری و كۆمه‌كی زیاتریان پێشكه‌ش بكات و چه‌كی زیاتریان بۆ ڕه‌وانه بكات، به‌رده‌وام بێ له دابینكردنی پشتیوانی ئاسمانی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان دژ به چه‌كداره توندڕۆكان.
قسه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه توركیا هه‌موو هه‌وڵی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ هێرشكردنه سه‌ر منبج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات تێیدا باڵاده‌ستن و ئه‌مه‌ریكایش ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ناكۆكی گه‌وره له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا كه دوو هێزی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"ن دروست بووه.