په‌رله‌مانتارێكی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گرێبه‌ستێكی وه‌همی پارێزگاری مووسڵ نه‌وفل عاكوب ئاشكرا كرد، كه بڕه‌كه‌ی هه‌شت ملیار دیناری عێراقییه و هیچ بوونێكیشی له واقیع نییه.
ئه‌حمه‌د جبووری نوێنه‌ری نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویته‌ری خۆی گرێبه‌ستێكی وه‌همی پارێزگاری مووسڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا بڕی 750 كه‌ره‌ڤانه به بڕی حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن دینار واژووی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام هیچ كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك بۆ كه‌مپی زمار دابین نه‌كراون و گرێبه‌سته‌كه وه‌همییه و پڕه له گه‌نده‌ڵی.
وه‌ك له نووسراوه‌كه هاتووه كه ڕێككه‌وتی 27ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2016ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و تێیدا هه‌ریه‌ك له نه‌وفل عاكوب پارێزگاری مووسڵ و دانا ئیسماعیل قادر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "هێل براون" له هه‌ولێر واژوویان كردووه.
له نووسراوه‌كه كه به ناوی "گرێبه‌ستی ژماره هه‌شت بۆ دابینكردنی 750 كه‌ره‌ڤانه بۆ كه‌مپی زمار له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارییه‌كانی" واژووی له‌سه‌ر كراوه و تێیدا هاتووه، پاره‌ی خه‌رجكراو له‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا و هه‌رێمه‌كان ده‌بێت و بڕگه‌ی یه‌كه‌می باس له لایه‌نی یه‌كه‌م پارێزگاری نه‌ینه‌وا و لایه‌نی دووه‌می گرێبه‌سته‌كه كۆمپانیای هێل براون بۆ بازرگانی گشتی و سنووردار ده‌كات.
پاره‌ی ته‌رخانكراو به‌رانبه‌ر دابینكردنی 750 كه‌ره‌ڤانه بریتییه له حه‌وت ملیار و چوار 18 ملیۆن و 250 هه‌زار دینار و ماوه‌ی 90 ڕۆژ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه دانراوه، به‌ڵام تا ئێسته نه پرۆژه‌كه و نه هیچ كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك له‌و كه‌مپه بوونی هه‌یه.