ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا و گوتی، پێشتر ئاگادارم كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سێكی تازه‌یه له دنیای سیاسه‌ت و پێویستیشه مێژووی وڵاته‌كه‌ی بخوێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ پاریس كه به فه‌رمی دانی به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانییه‌كان نا و یادی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له پاریس كرایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئای خه‌به‌ر"ی توركی گوتی، پێشتر به ماكرۆنم گوتووه كه ئه‌و تا ئێسته كه‌سێكی سه‌ره‌تایی و بێ ئه‌زموونه له سیاسه‌ت و پێویسته سه‌ره‌تا مێژووی وڵاته‌كه‌ی به وردی بخوێنێته‌وه و بزانێت.
زیاتر گوتی، داوا له سه‌رۆكی فڕه‌نسا ده‌كه‌م كه به كارهێنانی وشه‌ی كۆمه‌ڵكوژ و جینۆساید بۆ پاڵ مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان به وریارییه‌وه به‌كار بهێنێت، چونكه ئێمه بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێ، له به‌رانبه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته.
دوای ئه‌وه‌ی پاریس له 2015ه‌وه دانی به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانییه‌كان نا، ساڵانه یادی ئه‌و جینۆسایده ده‌كرێته‌وه و ئه‌مساڵیش 24ی نیسان/ ئه‌پریلی هه‌موو ساڵێك دیارییكراوه تا وه‌ك ڕۆژی نیشتمانی ئه‌رمه‌نه‌كان و یادی جینۆسایدكردنیان دووباره یاد بكرێته‌وه.
له سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م و دوا ماوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان به گوێره‌ی ئاماره‌كان 1.5 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌رمه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عوسمانییه‌وه كوژراون و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره دژ به‌و گه‌له ئه‌نجام درا، تا ئێسته زیاتر له 20 ده‌وڵه‌ت كه له نێویان فڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ڕووسیا هه‌ن به فه‌رمی دانیان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ناوه.