محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتی كرده‌وه كه دووجار شكستهێنانی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی ئێران له مانگی ڕابردوو ده‌ستی ئه‌مه‌ریكای له پشته‌وه‌یه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی واشنتنی كرد.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه واشنتن به‌رنامه و پلانێكی نهێنی هه‌یه بۆ تێكشكاندنی هه‌ر هه‌وڵێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌كی دوور مه‌ودا. له‌وباره‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه كه واشنتن ده‌ستی له پشت شكستی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانمان بێت.
ئاماژه‌ی دا، به وردی ئه‌مه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی زۆره و پێویسته لێی بكۆڵینه‌وه، هاوكات كه‌ناڵی "ئێن بی سی" ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، كه كۆماری ئیسلامی ئێران لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر شكستی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كان و ئه‌گه‌ری ده‌ستهه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له پشت ئه‌م كاره‌وه داناوه، تا به وردی بگه‌ن به كرۆكی بابه‌ته‌كه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ئێسته واشنتن به فه‌رمی ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له داواكانی ئه‌مه‌ریكا له ئێران وه‌ستاندنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیك و پابه‌ندبوونییه‌تی به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئێران له تاقیكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیك قه‌ده‌غه ده‌كات.