روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راى گه‌یاند هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات دوایین پێگه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان له سووریا كۆنتڕۆل كردووه‌ته‌وه.
به پێى راگه‌یاندراوێك كه له لایه‌ن
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ ته‌واوى پێگه‌كانى داعشیان له ناوچه‌كانى سه‌ر به دێرزوور له رۆژهه‌ڵاتى سووریا كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ى روانگه‌كه هاتووه "هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات دوایین پێگه‌ى داعش كۆنتڕۆل ده‌كاته‌وه، به‌مه‌یش داعش %100 ئه‌و خاكه له‌ده‌ست ده‌دات كه له‌ساڵى 2013- 2014 داگیرى كردبوو".
هه‌روه‌ها رووانگه‌ى سوورى ئاشكراى كردووه له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا سه‌تان تیرۆریستى داعش خۆیان راده‌ستى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كردووه‌ته‌وه.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلوول/ سپێته‌مبه‌رى ساڵى رابردوو هێزه‌كانى هه‌سه‌ده به پاڵپشتى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌جه‌نگى دژ به داعش، ئۆپراسیۆنێكیان به‌ناوى ئۆپراسیۆنى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات ده‌ست پێكرد به ئامانجى ئه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات ده‌ربكه‌ن.
ئه‌م ئۆپراسیۆنه چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه و له ماوه‌یه‌دا به‌سه‌تان تیرۆریستى داعش كوژراون و ئۆپراسیۆنه‌كه‌یش تا سنوورى رۆژئاواى عێراق هاتووه.