به‌هۆی زۆری باران بارین له ناوچه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی
زۆر ئاوی به‌نداوی دوكان به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كه‌ش
ده‌ڵێت, ئه‌گه‌ر باران به‌رده‌وام بێت به‌نداوه‌كه پڕ ده‌بێت و به‌بێ ویستی ئەوان
سەرڕێژ دەبێت و به‌هۆیه‌وه زیان به شوێن
و ماڵه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
محه‌مه‌د تاهیر, به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان
ئه‌مڕۆ شه‌موو به "وشه"ی راگه‌یاند
بارانێكی زۆر له ناوچه‌كه باریوه و به‌هۆیه‌وه ئاوی به‌نداوه‌كه زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه،
ساڵانه‌ش له مانگی كانوونی دووه‌م تا مانگی ئایار ئاو گل دەدرێتەوە و هیچ ئاوێک
بەرنادرێتەوە.
بەگوتەی ئەو بەڕێوەبەرە ئاوی به‌نداوه‌كه گه‌یشتووه‌ته
ئاستێكی به‌رز و ئه‌گه‌ر له‌و مانگه‌دا باران بارین به‌رده‌وام بێت ئه‌وا به‌بێ ویستی
خۆیان ئاوه‌كه له به‌نداوه‌كه ده‌چێته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه زیان به ماڵ و
شوێنه گه‌شتیاری و باخەکان ده‌كه‌وێت كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رووبارەەکە
وەک ئاماژەی پێ کرد ساڵی 1988 ئه‌و حاڵه‌ته تۆمار کرا به‌هۆیه‌وه رێگه‌ی په‌ڕینه‌وه له ده‌ریاچه‌كه كه ئۆتۆمبێلی پێدا
تێده‌په‌ڕێت گیرا و پێدەچێت ئه‌مساڵیش هه‌مان دۆخ دووباره ببێته‌وه.
ئەو بە پێویستی دەزانێت ئیدارەی شارۆکەکە و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئه‌و ماڵانه ئاگادار
بكه‌نه‌وه تا هیچ زیانێکی گیانییان پێ نەگات.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی