دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى مێژوونووسى كورد كه‌مال مه‌زهه‌ر بڵاوكرایه‌وه، جه‌بار قادرى توێژه‌ر و نووسه‌رى كورد راى گه‌یاند هه‌واڵه‌كه درۆیه و بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌یش خۆى پێوه‌ندى به هاوسه‌رى كه‌مال مه‌زهه‌ر كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌واڵى مردنى مێژوونووسى كورد كه‌مال مه‌زهه‌ر له سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر دكتۆر جه‌بار قادر توێژه‌ر و نووسه‌رى به‌ناوبانگى كورد له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له په‌یامێكدا هه‌واڵه‌كه‌ى به‌درۆ خسته‌وه.
دكتۆر جه‌بار قادر له په‌یجه‌كه‌ى نووسیویه‌تى "هه‌واڵى كۆچى دوایى دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر راست نییه و ئێسته قسه‌م له‌گه‌ڵ شه‌هلا خامى هاوسه‌رى كرد زۆر نیگه‌ران بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى له‌م جۆره".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه سه‌رچاوه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه سه‌ره‌تا له لایه‌ن په‌یجى ئه‌كادیمیاى كوردییه‌وه بوو له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، كه خودى دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له ئه‌كادیمیاكه ئه‌ندامى كارایه.
به‌ڵام جه‌بار قادر له روونكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر كورت بۆ "وشه" ده‌ڵێ "سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌وانیش فه‌یسبووك بووه".
دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر یه‌كێكه له مێژوونووسه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى كورد، خاوه‌نى ده‌یان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌یه.
.