مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له پاكستان كرد چیتر داڵده‌ى ئه‌و تیرۆریسانه نه‌دات، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
مایك پۆمپیۆ له په‌یامێكدا ئه‌و كرده تیرۆریسته‌ى ریسوا ده‌كات كه دوێنێ له هه‌رێمى كشمیرى هیندى ئه‌نجام درا و 40 قوربانى لێكه‌وته‌وه، دواتریش سه‌باره‌ت به تیرۆریستان په‌یامێك ئاراسته‌ى پاكستان ده‌كات.
له‌په‌یامه‌كه‌یدا مایك پۆمپیو ده‌ڵێ "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ریسواى ئه‌و كرده تیرۆریستیه ده‌كات كه دوێنێ كاروانێكى سه‌ربازى هیندى كرده ئامانج، ئێمه له جه‌نگى دژ به تیرۆر پاڵپشتى هیند ده‌بین و ده‌بێت پاكستانیش داڵده‌ى ئه‌و تیرۆریسانه نه‌دات كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى".
دوێنى له هه‌رێمى كشمیر كرده‌یه‌كى تیرۆریستى ئه‌نجام درا 40 قوربانى لێ كه‌وته‌وه، گرووپێكى تیرۆریستى به‌ناوى "سوپاى محه‌مه‌د" به‌رپرسیارێتى خۆى له كرده تیرۆریستییه‌كه راگه‌یاند، به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له
RT رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باره‌گاى ئه‌م رێكخراوه له پاكستانه.
هه‌رچه‌نده پێشتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ئه‌مه‌ریكا هاوكارى سه‌بازى و دارایى به پاكستان ده‌دا، به‌ڵام ماوه‌ى ساڵێكه به‌شێكى زۆر له هاوكارییه‌كان به بڕیارى دۆناڵد تره‌مپ بۆ پاكستان راگیراوه و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م وڵاته به هاوكاریكردنى تیرۆر و داڵده‌دانى تیرۆریستان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.