جیریمى هانتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێ "نابێت كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌ى بۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات هه‌بێت كه چه‌ند سالێكه ئازایانه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌جه‌نگن".
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ جیریمى هانتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ئه‌نجام داوه و له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى خۆى به‌شێكى لێ بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هانت له دیمانه‌كه‌دا باس له چه‌ند دۆسییه‌كى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و سه‌ره‌تا باس له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له سووریا و هۆشدارى ده‌دات كه نابێت كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌ى بۆ هه‌ر یه‌كه له داعش و هه‌سه‌ده هه‌بێت.
مه‌به‌ستى هانت ئه‌وه‌یه نابێت كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ببنه هۆى دووباره به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و لاوازبوونى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات.
به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش ده‌ڵێ " هه‌سه‌ده چه‌ند ساڵێكه ئازایانه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌جه‌نگن".
دواتر له باره‌ى هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى ده‌ڵێ "هیچ ئاسۆیه‌ك نییه كه به‌ریتانیا بتوانێ جێگه‌ى ئه‌مه‌ریكا بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌ریتانیا دواى ده‌رچوونیشى له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا، پشت له ناوچه‌كه ناكات".
له‌باره‌ى عێراقیش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هه‌ر له
دیمانه‌كه ده‌ڵێ "رێكخراوى تیرۆریستى داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق خه‌ریكه خۆى كۆده‌كاته‌وه".