له كافتریا و چێشتخانه‌یه‌كی ناسراوی توونس، له شه‌وی ڤالانتایندا كچ به ئه‌و كه‌سانه ده‌فرۆشرا كه خۆشه‌ویستیان نییه و به‌ته‌نیا ئه‌و شه‌وه‌یان به‌سه‌ر بردووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ بڵاوی كرده‌وه، له شه‌وی 14ی شوباتی ڤالانتاین كه به ڕۆژی خۆشه‌ویستی ناسراوه، له چێشتخانه و كافتریای "Kafichanta "ی توونسیی، ئاهه‌نگێكی گه‌وره و سه‌رنجڕاكێش بۆ عاشقان ساز كرا و تێیدا سه‌تان كه‌پڵ و هاوسه‌ران به‌شدارییان تێیدا كرد.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسووڕمانه، له‌م كافتریایه كچ و ئافره‌ت به كرێ به‌و كه‌سانه ده‌دران، كه به ته‌نیا به‌شدارییان كردبوو و سینگل بوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هه‌مان ئه‌و خۆشییه بكه‌ن كه عاشقه‌كان هه‌ستیان پێی كردووه.
كاردانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره هه‌بووه، هه‌ندێك كه‌س به كرداری له‌شفرۆشیی و فرۆشتنی ژنانی ده‌بینن، هه‌ندێكیش به كارێكی باش بۆ ئاسووده‌كردنی ده‌روونی سینگله‌كان ناویان برد.