زۆرێك له ئێمه بۆ رێ گرتن له وشكبوونه‌وه‌ى پێست شێداركه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام زۆر كات لێوه‌كان بۆ رێگریكردن له قڵیشان و وشكبوونه‌وه پێویستیان به پێكهاته‌ى خۆراكییه، خۆرى هاوین ده‌بێته هۆى سووتانى لێو، بۆیه پێویسته له وه‌رزى هاویندا لێو شێدارتر بێت، به‌هه‌مانشێوه له وه‌رزى زستاندا لێوه‌كان به‌هۆى وشكى كه‌شوهه‌واوه وشك ده‌بنه‌وه و تووشى قڵیشان ده‌بن، بۆیه پێویسته گرنگییه‌كى زیاتر به ته‌ندروستى لێوه‌كان بدریت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى وشكبوونه‌وه و قڵیشان نه‌بێت.
چه‌ندان رێ هه‌یه كه ده‌توانرێت به‌پێى وه‌رزه‌كان به‌كاربهێنرێت بۆ رێگریكردن له وشكبوونه‌وه‌ى لێوه‌كان قڵیشانیان كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: توێكڵى لێو و قلیشان، له‌كاتى وشكبوونه‌وه و دروستبوونى توێكڵى لێودا كه به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى پێستى مردووه‌وه دروست ده‌بێت باشتر وایه هه‌نگوین و شه‌كر به‌كاربهێنرێت، چونكه هه‌نگوین پێكهاته‌یه‌كى سروشتییه و به‌هاوكارى و هێزى شه‌كر ده‌توانێت خانه مردووه‌كان لاببات و به‌مه‌یش لێوه‌كان لووستر و گه‌شتر ده‌رده‌كه‌ون.
دووه‌م: زه‌یتى باوى به‌كاربهێنه، یه‌كێكى تر له‌و رێگایانه‌ى كه قڵیشانى لێوه‌كان باشتر ده‌كات به‌كارهێنانى زه‌یتى باویه، زه‌یتى باوى بۆ ته‌ڕ كردنه‌وه‌ى لێوه‌كانت به‌كاربهێنه سوودى سه‌ره‌كى ئه‌م زه‌یته ئه‌وه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندى شێداركردنه‌وه‌ى هه‌یه ده‌توانرێت له‌هه‌مان كاتدا بۆ پێستى منداڵ به‌كاربهێنرێت برێكى زۆر ڤیتامین ئى تێدایه كه رێگه له زیان گه‌یاندن به لێو ده‌گرێت و له هه‌وكردن ده‌یپارێزێت ئه‌گه‌ر بته‌وێت رێژه‌ى مژینى زه‌یته‌كه له‌سه‌ر لیوت زیاد بكه‌یت ئه‌وه باشتر وایه زه‌یته‌كه له مایكرۆدا گه‌رم بكرێت و پاشان به‌كاربهێنرێت.
سێیه‌م: زه‌یتى گوێز هیند، جگه له زه‌یتى باوى هه‌روه‌ها ده‌توانریت زه‌یتى گوێز هیند به‌كاربهێنرێت كه شێدارى به لێو ده‌دات، ئه‌م زه‌یته پره له پێكهاته‌ى چه‌ورى خوساندن و ده‌توانرێت وه‌كو دژه‌میكرۆبێك به‌كاربهێنرێت و تایبه‌تمه‌ندى دژه‌ڤایرۆسى هه‌یه رێگه له زیان گه‌یاندن به لێو ده‌گرێت.
چواره‌م: خۆت بپارێزه له به‌كارهێنانى قه‌ڵه‌م لێو، كاتێك لێوت وشكه یان تووشى قلیشان بووه به‌كارهێنانى قه‌ڵه‌م لێو و سوراو ده‌بێته هۆى خراپتركردنى، چونكه برێكى زیاتر به‌كتریا له‌سه‌ر رووى لێو كۆ ده‌بێته‌وه به‌مه‌یش قلیشانه‌كه زیاتر ده‌كات و ده‌بیته هۆى زیان گه‌یاندن به لێوه‌كان.