نوێترین توێژینه‌وه‌كان چه‌ند سوودێكی تری چایان سه‌لماند

:: PM:02:05:16/02/2019 ‌

هەروەک دەزانین چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو خەڵکی ئارەزووی دەکات, بەڵام سەرەڕای ئەمەش چەند کاریگەرییەکی باش وخراپی هەیە بۆ سەر جەستەی مرۆڤ، كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه‌، زانیارییان له‌باره‌یه‌وه‌ نییه‌.

توێژینەوەکان دەریان خستووە، ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک چـــا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی هێلکەدان، لە درێژەی توێژینەوەکەشدا ئەوە دەرکەوتووە ئەو ژنانه‌ی کە ڕۆژانە یەک کوپ چـا دەخۆن، بە ڕێژەی ٪10 کەمتر تووشی نەخۆشی دەبن وەک لەوانەی کە هەرگیز چـــــــا ناخۆن. 

چا لە چەند جۆرێکدا خۆی دەبینێتەوە. چای سەوزیش بە یەکێک لەو جۆرانەی چـا دادەنرێت کە زۆرترین سوودی تەندروستی هەیە،  توێژینەوەکان دەریان خستووە چای سەوز دەتپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، هەروەها دەبێتە هۆی نەمانی زیپکەی دەموچاو و پاککردنەوەی دەم. لەگەڵ ئەوەشدا لە گلوکۆما (جۆرێکە لە نەخۆشی چاو) و هەندێک نەخۆشی تری چاو ده‌تپارێزێت، بە پێی قسەی پسپۆڕان ئەم جۆرە لە چــــا دژە ئۆکسانی تێدایە و یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی مرۆڤ.

لەبەرئەوەی چای سەوز بڕێکی کەم لە مادەی کافایینی تێدایە، وەک خواردنەوەیەک گونجاو نییە بۆ ئەو کەسانەی کە هەستیارییان بە مادەی کافایین هه‌یه‌، نابێت ئەم جۆرە لە چـا بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە لەلایەن ئەو ژنانه‌ی کە دووگیانن و ئەوانه‌ی کە شیر دەدەن بە هۆی بوونی ئەو ماددەیە. 

چــــا ڕۆڵی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی فشار لەسەر مرۆڤ. وەک لە تاقیکردنەوەیەکدا ڕوون کرایەوە، خۆبەخشان هەستان بە دروستکردنی سیناریۆیەک بۆ زیاتر لە %25 لە ئەوانەی دڵەڕاوکێیان هەبوو (چا) یان تاقیکردەوە وەکو هاندەری فشار. بەپێچەوانەوە، دەری خست کە خواردنەوەی چا بە ڕێژەی %4 فشار کەم دەکاتەوە. 

بێگومان سەرەڕای بوونی چەندان کاریگەری بەسوود، لەگەڵ ئەوەشدا چا هەندێک کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ ئەگەر بە بڕێکی زۆر بەکار بهێنرێت. 

توێژەرەوەکان ئەوەیان خستووه‌تە ڕوو، کە خواردنەوەی زیاتر لە چوار کووپ چا لە ڕۆژێکدا ڕێژەی زۆربوونی ڕۆماتیزم (هەوکردنی جومگە) لە ژناندا زیاد دەکات 

هەروەها ئاماژەشیان بەوە دا کە خواردنەوەی چـــا ئەگەری گەشەسەندنی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو بە ڕێژەی ٪25 بەرز دەکاتەوە ئەگەر ڕۆژانە زیاد لە سێ بۆ چوار کووپ زیاتر بخورێتەوە. 

وەرگێڕان/ شادی نووری ئەحمەد

له‌ ڕێی ئه‌م لینكه‌وه‌، گرنگترین سووده‌كانی چا ببینه‌.



وشە - ڕێناس شابان