یەكێتیی گوتەبێژەكەی گۆڕی

:: PM:02:56:16/02/2019 ‌
دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان گوتەبێژی یەكێتیی لە پۆستەكەی دوور خرایەوە و كەسێكی تر لە شوێنەكەی دادەنرێ‌.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی شوبات، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی دوو بڕیاری دا كە لادانی سەعدی ئەحمەد پیرە لە پۆستی گوتەبێژی یەكێتی و دوورخستنەوەی نەجمەدین كەریم.

هاوكات بێگەرد تاڵەبانی بە میدیاكانی نزیك حزبەكەی ڕاگەیاندووە، سەعدی ئەحمەد پیرە لە گوتەبێژی یەكێتییەوە دەستی لەكاركێشاوەتەوە و بڕیارە لەتیف شێخ عومەر ئەو ئەركە بگرێتەئەستۆ.

ئەو گۆڕانكارییەی یەكێتی لە كاتێكدایە بڕیار بوو ئەمڕۆ یەكێتی وەڵامی ڕێككەوتنە 18 خاڵییەكە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بداتەوە.




وشە - رامیار جەواد