ئه‌مڕۆ روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راى گه‌یاند، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ته‌واوى پێگه‌كانى داعشیان له رۆژهه‌ڵاتى سووریا كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه، راگه‌یاندنى ئه‌م زانیارییه وێراى ئه‌وه‌ى سه‌تان هه‌زار كه‌س دڵخۆش ده‌كات، چونكه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دوایین جار ته‌واوى پێگه‌كانى خۆى له سووریا له‌ده‌ست داوه، له‌لایه‌كى تریش كۆمه‌ڵێك پرسیار دروست ده‌كات، له‌وانه‌یه ئێسته وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ئاسان نه‌بێت.
چاره‌نووسى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدا و 40 تۆن زێر دوو بابه‌تى یه‌كلا نه‌كراون، به‌ر له هه‌ر شتێكى تر پرسیاریان له‌باره‌وه دروست ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش پێگه‌ى له سووریا نه‌مابێت، ئه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له‌كوێییه؟ ئه‌ى ئه‌و 40 تۆن زێڕه له كوێییه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانى دنیا باسیان لێوه‌كرد و دووپاتیان كرده‌وه داعش 40 تۆن زێرى له گوندى باغوز هه‌بووه.
به‌ر له‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بدرێنه‌وه، پێویسته باس له‌و زانیاریانه بكرێن كه پێشتر له سه‌ر ئه‌م دوو بابه‌ته بڵاو كراونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه، باسى له‌وه كردبوو ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى سه‌رۆكى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، له ناوچه‌ى هه‌جین بووه، مانگى پێشوو هه‌وڵى كۆده‌تایه‌كى له‌دژ ئه‌نجام دراوه، كۆده‌تاكه‌یش له‌لایه‌ن تیرۆریسته بیانییه‌كانى داعشه‌وه ئه‌نجام دراوه.
به‌ڵام دواى شكستهێنانى هه‌وڵه‌كه، به‌غدادى بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌جین چووه، به‌ڵام دوور نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. به‌ر له‌و راپۆرته‌ى گاردیان چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى و عه‌ره‌بى بڵاویان كرده‌وه، ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له ناوچه‌ى هه‌جینه و خۆى سه‌رپه‌رشتى كرده تیرۆریستییه‌كانى داعش ده‌كات، ئه‌وان دووپاتیان ده‌كرده‌وه ته‌واوى داعش له ناوچه‌یه‌ك ئابڵۆقه دراوه، رووبه‌رى ته‌واوى ناوچه‌كه له 10 كیلۆمه‌تر دووجا تێپه‌ڕ ناكات.
به‌شێكى ئه‌و زانیاریانه‌یش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریا دیموكرات پشتڕاستكرانه‌وه، جا به‌پێى ئه‌و زانیاریانه بێت ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌و ناوچه‌یه بوو كه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كۆنتڕۆڵى كردووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه زانیارییه‌كان بێت له باره‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى، له باره‌ى زێره‌كه‌ى داعش‌یش به‌هه‌مانشێوه ده‌كرێت، پرسیار له چاره‌نووسه‌كه‌ى بكرێت.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه نزیكه‌ى 40 تۆن زێر و چه‌ندان ملیۆن دۆلار له‌لاى داعش بووه، كاتێك له‌گوندى باغوزى سه‌رى سنوور عێراق بووه له رۆژهه‌ڵاتى سووریا.
له‌وانه رۆژنامه‌ى "
به‌یان"ى ئیماراتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێشتا چاره‌نووسى زێڕ و سامانه داراییه‌كان دیار نییه، كه له‌لاى داعش بوو ئه‌و كاته‌ى له گوندى باغوزى سه‌ر رووبار‌ى فوڕات بوو، ئه‌مه‌یش دوایین پێگه‌ى داعش بوو له‌سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و ئێران.
به‌شێك له‌و زانیاریانه له‌لایه‌ن روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، روانگه‌ى سوورى ده‌ڵێ "ئه‌و زێر و سامانه‌ى داعش له هه‌موو ئه‌و ناوچانه كۆكراونه‌ته‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوون".
سه‌ره‌ڕاى زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى له مانگى كۆتایى ساڵى رابردوو بڵاوى كرده‌وه تیرۆریستانى داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك دراوى بیانى و عێراقى گرتووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان پارچه زێر كه به‌هاكه‌ى به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه بێت، ئه‌م دوو بابه‌ته‌ى سه‌ره‌وه دوو بابه‌تى یه‌كلا نه‌كراوه‌ته ده‌بێت كاتێك هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌چه‌ند سه‌عاتى داهاتوودا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راده‌گه‌ینن.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، ناسراو به هه‌سه‌ده له ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلوول/سپێته‌مبه‌رى ساڵى رابردوو ئۆپراسیۆنێكیان به هاوكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ست پێ كرد بۆ پاككردنه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى سووریا له چه‌كدارانى داعش.
به‌پێى دوایین زانیاری كه له ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانى هه‌سه‌ده ئاشكرایان كردووه، داعش له ناوچه‌یه‌كى كه‌متر له نیو كلیۆمه‌تر دووجار ئابڵۆقه دراوه له‌گوندى باغوز.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه بێت كه هه‌سه‌ده و روانگه‌ى سوورى بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه، داعش له 100% ئه‌و ناوچانه‌ى له ده‌ست داوه كه له‌نێوان ساڵانى 2014-2015 داگیرى كردبوون.
ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ناوى راسته‌قینه‌ى ئیبراهیم عه‌واد ئیبراهیمه له ساڵى 1971 له عێراق له دایكبووه، ئه‌و سه‌ره‌تا رێكخراوى تیرۆریستى داعشى راگه‌یاندو دواتریش له‌كاتى داگیركردنى مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه خۆى وه‌ك خه‌لیفه‌ى ده‌سه‌ڵاتى داعش راگه‌یاند.
له‌سه‌ر ئاستى دنیا به گه‌وره‌ترین تیرۆریست داده‌نده‌نرێت و به‌رپرسه له كوشتنى سه‌تان هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونى ده‌یان ملیۆن كه‌س، پێشتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پاداشتى 10 ملیۆن دۆلارى بۆ هه‌ر كه‌سێك دانراوه كه زانیارى له‌باره‌ى ئه‌م تیرۆریسته بدات، به ئامانجى گرتنى یان كوشتنى.