بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا یه‌كێك له بڕانده به‌ناوبانگه‌كانی دنیا هه‌ستا به دروستكردنی چاویلكه‌یه‌كی زیره‌ك كه هه‌مووانی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین چاویلكه ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بڕاندێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوبانگ به‌ناوی "NORTH FOCALS"ه‌وه هه‌ستا به دروستكردنی چاویلكه‌یه‌كی زیره‌ك كه هه‌مووانی شۆك كرد.
ئه‌م چاویلكه‌یه به هاوئاهه‌نگی كۆمپانیای گووگڵ دروست كراوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه دابین كراون، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له رێی ئه‌وم چاویلكه زیره‌كه‌وه سه‌یری ئه‌و شتانه‌ی بۆت هاتووه یان له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسا "گووگڵ ئهسستانت"، قسه بكه‌یت یان شوێنێك دیاری بكه‌یت كه پێویسته بۆی بڕۆی و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌یش دهێنه سه‌ر شووشه‌ی چاویلكه‌كه‌ت له ڕێی لێزه‌رێكی تایبه‌تییه‌وه كه به ڕاگره‌كانه‌وه هاڵواسراوه، ئه‌مه‌یش ڕێده‌دات هه‌موو شته‌كان ببینیت كه بۆت دێت، هه‌روه‌ها ئامێرێكی بچووكی له‌گه‌ڵه وه‌ك مستیله ده‌ستی ده‌كه‌یت و كۆنترۆڵی ئه‌و شتانه ده‌كه‌یت كه بۆت دێت.