هەرێم سەڵاح یه‌كه‌م كلیپیه‌تى زۆرترین بینه‌رى هه‌بێت

:: PM:07:38:30/07/2019 ‌
میوزسیان "هەرێم سەڵاح"، براى هونه‌رمه‌ند هه‌ردى سڵاح، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی کلیپ بە ناوی "دەمرم دەمرم" زۆرترین بینه‌رى هه‌بووه‌.

میوزسیان و گۆرانیبێژى لاو "هەرێم سەڵاح" دوابه‌دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپه‌كه‌ى له‌ یوتیوبى تایبه‌تى خۆی تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ 21,358 بینه‌رى هه‌بووه‌.

هەرێم سەڵاح لە سه‌ر نوێترین به‌رهه‌مى نووسیویەتی، "کلیپێکە بە ناوی "دەمرم دەمرم"ه‌، تێکستی گۆرانییەکە لە لایەن "هێمن حەمید" نووسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن هەرێم خۆیەوە دانراوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "بڕیار فەتاح" بۆ ئەنجام دراوە.

هەرێم سەڵاح لەدایكبووی شارۆكەی ڕانیەیە، لە بنەماڵەیەكی هونەریدا ژیاوە و خاوەن چەندان كلیپ و گۆرانییە، سەرەتای کاری هونەریی لە ڕێی ژەنینی ئامێری (نەی)یەوە بووە، هه‌رێم سه‌ڵاح براى هونه‌رمه‌ندى پێشوو هه‌ردى سه‌ڵاحه‌.



وشە - محەمەد میران