راگەیەنراوێك لە فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان

:: AM:08:31:17/10/2016 ‌


فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ بڵاو كردەوە و تیایدا دووپات لەوە دەكاتەوە زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگە گوندەكانی دەوروبەری خازر پاك دەكەنەوە.



دەقی راگەیاندراوەكەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان

نزیکەی کاتژمێر 06:00 لە 17ی ئۆکتۆبەری 2016 پرۆسەیەکی فراوانی هێزی پێشمەرگە لە خازر لە رۆژهەڵاتی موسڵ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لە گوێڕ و گەیاڕە لە باشووری موسڵ دەستپێدەکات، وەک قۆناغی یەکەمی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ لە دەست تیرۆریستانی (داعش).

لەم ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە هەڵدەستن بە پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی خازر، بەپێی ئەو رێککەوتننامەیەی لەنیون حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراقدا هەیە.

لە رێکەوتی 16ی ئوکتۆبەری 2016 فرۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیان بە بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی داعش کرد، وا بڕیارە لە میانەی پرۆسەکەدا پاڵپشتی ئاسمانی بەردەوام بێت.

میدیا ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکان شانبەشانی هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە، رووماڵی شەڕەکە دەکەن.

هەر 6-تا 8 کاتژمێر جارێک هەواڵی نوێ لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاو دەکرێتەوە.

وێنەکان لە ئەکاونتی تویتەر بەم ناونیشانە (@GCPFKurdistan) دەست دەکەون، بە بەکارهێنانی هاشتاکی #FreeMosul

وشە/هەولێر- ر. ف



وشە - ڕێبین فه‌تاح