مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێ ساڵ به‌ر له ئێسته كابینه‌ی حكوومه‌تی وه‌رگرت، سه‌ره‌ڕای قه‌رزێكی زۆر، ته‌واوی پڕۆژه‌كانیش له هه‌رێمه‌كه‌یدا وه‌ستابوون، مووچه به ئه‌سته‌م ده‌درا و خه‌ڵك له دڵه‌ڕاوكێی تونددا بوون، هه‌موو كه‌رت و بواره‌كان په‌كیان كه‌وتبوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كێشه‌ی گه‌وره‌تری ناوخۆیی و ناوچه‌یی و پشتكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كورد، بۆ به‌ختی خۆمان، كۆرۆنا ڤایرۆسیش یه‌خه‌ی گرتین و نه‌وتیش تا دوا ئاست دابه‌زی، به‌ڵام پیاوێكی سیاسه‌توانی لێهاتوو ده‌ركه‌وت و شانی دایه به‌ر به‌رپرسیارێتی و ده‌ستی به حوكمڕانی كرد، بوێری ده‌ویست له‌و دۆخه‌دا ئه‌و پۆسته گه‌وره و پڕ چاوه‌ڕوانییه وه‌ربگری، بۆ ئه‌وه‌ی به وه‌سفی نه‌زانی كه‌مێك میمۆرییهكهت بگه‌ڕێنه دواوه، ده‌زانی باسی كه‌ی ده‌كه‌م، چونكه سێ ساڵ زۆر نییه و له بیر نه‌چووه‌ته‌وه هێشتا، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بوو، قه‌یران و ئاریشه‌كانی تێپه‌ڕاند و كاریزمایانه به نه‌رمی هه‌موو بارودۆخه‌كانی ئاسایی كرده‌وه و ژیانیشی خسته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆشگوزه‌رانی.
ئه‌م كاته كه‌مه و ئه‌و ده‌ستكه‌وته زۆرانه له ناسینی كێشه‌كانی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، مه‌سروور بارزانی یه‌كه‌م هه‌نگاو به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان هاویشت و له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌و یاسانه‌ی كارا كرد كه داهات زیاد ده‌كه‌ن و پێشتر په‌ك خرابوون له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ.
خه‌رجییه‌كان له رابردووی حوكمڕانیدا به جۆرێك نهزیفیان كردبوو، هه‌موو شت به پاره چاره‌سه‌ر كرابوو، پڕۆژه نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و ستراتیجی هه‌ر كێشه‌یه‌ك و له هه‌ر بوارێكدا، بۆیه هه‌موو ئه‌ركه‌كان خرابووه سه‌ر حكوومه‌ت و له‌ناو حكوومه‌تیشه‌وه هه‌موو شت له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی پڕ ده‌كرایه‌وه، ئه‌وه‌یش له ئاسانترین ناسیندا به‌هه‌ده‌ردانێكی گه‌وره و پرووكێنهره، به‌ڵام وه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی دیاری كوردستان ئاماژه‌ی پێ دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، خه‌رجیی حكوومه‌تی له 200 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 70 ملیۆن دۆلار كه‌م كرده‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌وه خزمه‌تی گشتییه‌وه.
كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌ك له كارنامه‌كه‌یدا هاتووه، شه‌فافانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش له چه‌ندان بۆنه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی و وه‌زیره‌كانیشی له هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌موو داهات و خه‌رجی و پڕۆژه‌كانیان به داتا و زانیارییه‌وه بۆ رای گشتیی ئاشكرا كرد، لای من سه‌رنجڕاكێشتریش شت ئه‌وه‌یه له كوردستان به‌هایه‌كی زۆر بۆ پاره‌ی حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، جاران بۆ پڕۆژه‌یه‌كی بچووك، ته‌نانه‌ت بۆ پاركێكی لاكۆڵان، ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كرا، هه‌ندێك جار پاره‌كه به هه‌ده‌ر ده‌چوو یان پڕۆژه بچووكه‌كه‌یشی ته‌واو نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته یه‌ك ملیۆن دۆلاریش هه‌یبه‌تی هه‌یه و پڕۆژه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌شگاته ئه‌نجام، ئه‌مه زۆر دڵخۆشكه‌ره، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی كار ده‌كات نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار.
له‌لایه‌كی تره‌وه كابینه‌ی نۆیه‌م كاری زۆر له‌سه‌ر ژێرخانی ئه‌م وڵاته كردووه، به جۆرێك له خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌گشتی و ڕێگه‌وبان و به‌نداو و گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه، هه‌ندێك پڕۆژه‌ی چاره‌نووسسازیش بنیات نراون كه ره‌نگه له داهاتوودا به‌رهه‌مه‌كه‌یان ببینین كه تێیدا كوردستان بێمنه‌ت ده‌كات له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش، وه‌ك كارگه‌كانی بواری گه‌نم و فینگه‌ر و به‌نداو، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ستراتیجین، سروشتیان وایه به‌یه‌ك دوو ساڵ ناكه‌ونه سه‌رپێ، به‌ڵام كه كه‌وتنه سه‌رپێ، بۆ ده‌یان ساڵ و هه‌زاران خێزان و ئابووری وڵاتیش له سایه‌یاندا ده‌حه‌سێنه‌وه.
مه‌سروور بارزانی له هه‌موو پلان و وتاره‌كانیدا ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا بیركردنه‌وه‌ی چاره‌نووسسازی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش چاوی له هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابوورییه، من تێده‌گه‌م ئه‌و خه‌مه له چییه‌وه هاتووه، بۆیه زۆر رێزی ده‌گرم، ئه‌وه رێك ئه‌و كاته‌یه كه كوردستان هیچی نه‌بوو، ته‌نیا چاوی له بۆڕیی نه‌وت بوو، ئه‌ویش به‌رمیلی كه‌متر له 30 دۆلاری ده‌كرد و حكوومه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵێكی نه‌خۆشی هه‌بێت و چاره‌سه‌ری نه‌بێت، ته‌نیا فرمێسكی ده‌ڕشت، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ده‌بینین له كوردستان ئه‌زموون له كێشه‌كانی رابردوو وه‌رده‌گیرێ، ئه‌گه‌رنا زۆر حاڵه‌تی وا له مێژووی ئێمه‌دا هه‌یه، به‌ڵام كه رۆژێك ده‌كه‌وینه خۆشگوزه‌رانییه‌وه له بیری ده‌كه‌ین. ئێسته جیاوازه و ده‌توانی ئارام بخه‌ویت و دڵنیا بیت له‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌یه خه‌می تۆ و نه‌وه‌كانی داهاتوویه‌تی.
سه‌ركه‌وتنێكی تر له كابینه‌ی نۆدا پرۆفیشناڵێتی مامه‌ڵه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ر چوار رۆژ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت چووه به‌غدا و داوای چاره‌سه‌ری ده‌ستووری هه‌موو پرسه‌كانی كرد، به‌ڵام به‌غدا ئه‌وكات له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی به به‌هێز ده‌زانی، جۆره‌ها گوشاری تری ده‌خسته كوردستان و ده‌یانویست سازشمان پێ بكه‌ن و ناچاری هه‌ر جۆره رێكه‌وتنێك بین كه بۆ ناوه‌ندێكی به‌هێز باشه، كه‌چی بینیمان قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی سه‌ركرده گه‌نجه‌كه‌ی كوردستان، ته‌نیا "ده‌ستوور" بوو، بۆچی؟ چونكه چه‌كێكی به‌هێزه و دایكی یاساكانه و كوردیش هه‌ر له‌وێوه ده‌توانێ مافه‌كانی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌قڵی حوكمڕانی له عێراق هیچ كولتوورێكی شارستانی بۆ زیاد نه‌بووه و هه‌ر به زمانی هێز و سازش بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئێسته ئه‌وه‌تا كوردستان له ئارامیدا ده‌بینین و به‌غدایش له چاڵی قووڵی ئه‌قڵه ناشارستانییهكهی خۆیدا ده‌كوڵێ.
هه‌موو ئه‌مانه كه پوختهیهكن له كاره‌كانی ئه‌م سێ ساڵه نه‌ك هه‌مووی، پێمان ده‌ڵێن، حكوومه‌تێكی به‌رپرسیار كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات و له‌سه‌ر ڕێیه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێت و پێویسته ده‌رفه‌تی به‌رده‌وامی پێ بدرێت تا چه‌ندان ساڵی تر، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی ته‌واو بكات و ژیان و خزمه‌تگوزاریش بخاته‌وه شوێنه شایستهكهی خه‌ڵكی كوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زۆر به ئاسانی تێبگه‌ی، هیچ مه‌كه، ته‌نیا له عه‌ره‌بێكی عێراق كه له هه‌ولێر یان سلێمانی ده‌ژی، بپرسه بڵێ جیاوازیی ژیان لێره و له‌وێ چۆنه و تۆ بۆ هاتووی له كوردستان بژیت، ئیتر به روونی ده‌زانی جیاوازییه‌كه لێره تا ئاسمانه.