ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ڕای گه‌یاند كه هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی "سه‌باح"، گوزارشت له هه‌ڵوێستی فه‌رمی و سیاسیی حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم ناكات، هاوكات ڕۆژنامه‌كه‌ش پۆزشی هێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه بۆ به‌شێك له عێراقچییه‌كان و له‌و كوردانه‌ی ده‌یانه‌وێت بمانبه‌نه‌وه ئامێزی به‌غدا، بووه كه‌ره‌سته‌ی پڕوپاگه‌نده و دواتریش هێرشكردنه سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم و حكوومه‌ته‌كه‌ی.
له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه محه‌مه‌د حه‌كیمی گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادوه‌ری، شه‌كرێكی شكاندووه و باس له‌وه ده‌كات كه گوایه ده‌بێ وه‌ك پیاو قه‌واره‌ی هه‌رێم بپارێزن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه حه‌كیم و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بن هه‌ر له سه‌رده‌می شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانییه‌وه، تا ئێسته له شه‌ڕی به‌غدا بن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد و كوردستانیان له ده‌ست عێراقییه عه‌ره‌به‌كان پاراستبێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بێت، سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان له پێناو پاراستنی ئه‌و قه‌واره‌یه، له شه‌ڕی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و تیرۆریستانی داعش له پێناو كوردستان دابێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه حه‌كیم و هاوبیرانی بن له سحێلا و پردێ خۆیان نهچهمانبێتهوه له به‌رانبه‌ر زریپۆشه‌كانی به‌غدا. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌وان بن، له زاخۆ و ئیبراهیم خه‌لیل ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ریان به‌ر سوپای داگیركاری توركیا گرتبێت.
بۆیه ده‌بێ كه‌سێك باس له پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بكات، كه خۆی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و قه‌واره‌یه دابێت. ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ر كه‌سێك له خه‌می ئه‌و قه‌واره‌یه و پاراستنی دابێت، ئه‌وا بڕوا ناكه‌م ئیسلامییه‌كان له خه‌می ئه‌وه‌دا بن، چونكه كه‌سێك ئاین له سه‌رووی نه‌ته‌وه و ئاینداری له سه‌رووی كوردستانیبوونهوه دابنێت، كوا باكی به‌وه‌یه قه‌واره و نیشتمانه‌كه‌ی چی‌یان لێ دێت؟! به‌ڵكو ئه‌وه به‌لای ئه‌وان گرنگه شوێنێك هه‌بێت عیباده‌تی خۆیانی تێدا بكه‌ن، ئه‌وجا له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دنیایه بێت. هه‌موومان ده‌زانین هێشتا داعش له هیچ كون و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م دنیایه دیار نه‌بوو، وه‌ختێ ئیسلامییه تیرۆریسته‌كانی جوند و ئه‌نسار سه‌ری پێشمه‌رگه‌یان ده‌بڕی، ئیتر نازانم كێن ئه‌وانه‌ی له خه‌می قه‌واره‌ی هه‌رێمدان؟.
حه‌كیم حیكایه‌تی ئیسلامییه‌كانی غه‌رناته باس ده‌كات كه چۆن به هۆی ململانێكانی ناو خۆیانه‌وه خاكیان له ده‌ست داوه. به‌ڵام ده‌بوو ئه‌و ڕاستییه مێژووییه‌ش بزانێت كه نه كورد مسوڵمانه‌كانی غهرناتهن و نه هه‌رێمی كوردستانیش غه‌رناته‌یه، به پێچه‌وانه‌وه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هێنده‌ی كورده‌كان، عه‌گید و جوامێر خۆڕاگر و قاره‌مان، ئازا و به جه‌رگ نین و ده‌شێ حه‌كیم بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییانه، مێژووی گه‌زنه‌فۆن و گه‌ڕیده بیانییه‌كان بخوێنێته‌وه. كورده‌كان كه له به‌رانبه‌ر ئه‌نفال و كیمیاباران، جینۆساید و شه‌ڕی 100 ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تێكی شۆڤێنی وه‌ستابنه‌وه، بێگومان له به‌رانبه‌ر شۆڤێنییه نوێكانیش ده‌وه‌ستنه‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش نه چاویان له كه‌سه، نه كه‌سیش تا ئێسته له بری ئێمه شه‌ڕی بۆ كردووین.
هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی پارێزراوه و نه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، نه كه‌سی بوێری ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵیبوه‌شێنیته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌رز و ئه‌مه‌ش گه‌ز. بێگومان ئێمه ده‌زانین كه‌موكورتی و گه‌نده‌ڵێ هه‌یه و ده‌كرێ ئه‌زموونی هه‌رێم پێشكه‌وتووتر بێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز به‌و مانایه نایه‌ت ئیتر ئێمه سووك و ئاسان راده‌ستی به‌غدا ببینه‌وه، ئه‌و به‌غدایه‌ی خۆی حوكمی خۆی له ده‌ست نییه و ڕیشی به ده‌ست وڵاتێكی تره‌وه‌یه، كه‌چی كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت حوكمی ئێمه بكاهن.
ئه‌وانه‌ی به‌و ڕاپرسییه گوماناوی و نازانستییه دڵخۆشن، ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانن ئه‌و ڕاپرسییه گوزارشت له بۆچوونی خه‌ڵكی كوردستان ناكات، چونكه له ڕیفراندۆمدا 93%ی خه‌ڵكی هه‌رێم خواستی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له عێراقدا پێشان دا و ئه‌مه‌ش دیكۆمێنتێكی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری و مێژوویی گه‌وره‌یه. چونكه له ڕیفراندۆمدا پشت به بۆچوون نه‌به‌ستراوه وه‌ك ڕاپرسی په‌یمانگه‌ی شیكار، به‌ڵكو هاووڵاتییان ڕاسته‌وخۆ ده‌نگیان به "به‌ڵێ" داوه و پراكتیزه‌ی ئه‌و مافه یاسایه‌ی خۆیان كردووه كه ده‌نگدانه، به‌ڵام له ڕاپرسیدا بۆچوون وه‌رده‌گیرێت و به‌مه‌ش كه‌سێك ده‌توانێ له جیاتی یه‌كجار، 100 جار فۆرمێكی ئه‌لیكترۆنی و كاغه‌زی پڕ بكاته‌وه و هه‌موو جارێكیش خواسته‌كه‌ی نه‌رێنییانه بێت.
هه‌رچی و چۆن بێت تا پێشمه‌رگه و بارزانی مابن، نابێ كه‌س دڵی به‌وه خۆش بێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئێمه ده‌بینه‌وه عێراقی. ئه‌وانه‌شی به‌وه خۆشحاڵن، هیوادارم تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌یان هه‌بێت چاو له فه‌له‌ستینییه‌كان بكه‌ن كه ئاخۆ هیچ كاتێك خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه بچنه‌وه ئامێزی ئیسرائیلییه‌كان؟ ده‌گێڕنه‌وه جارێكیان ڕێبوارێك ڕێی ده‌كه‌وێته گوندێكی ئه‌و گهرمهسێرهی ئێمه، واتا گه‌رمیان و له ئاواییه‌ك ده‌مێنێته‌وه. كوێخای گونده‌كه و خه‌ڵكی گونده‌كه به گشتی ڕێزێكی زۆری لێ ده‌نێن و به‌یانیش كاتێ ده‌یه‌وێت بڕوات، ئه‌سپێكی بۆ زین ده‌كه‌ن و هه‌موو پێَداویستییهكی بۆ دابین ده‌كه‌ن. له پای ئه‌و خزمه‌ته، ڕێبواره‌كه به‌رله‌وه‌ی سواری ئه‌سپه‌كه بێت، داده‌چه‌مێته‌وه و مشتێك خۆڵی گونده‌كه هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆی بیبات، خه‌ڵكی ئاوای پێ ده‌ڵێن ئه‌م خۆڵه‌ت بۆ چییه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت ئێوه زۆر خزمه‌تی منتان كرد، ده‌مه‌وێت ئه‌و مشته خۆڵه وه‌ك نمه‌كی پیرۆزی خاكی ئێوه ببه‌م، خه‌ڵكه‌كه خۆڵه‌كه‌ی لێ ده‌ستێننه‌وه و پێی ده‌ڵێن، "ئێمه هه‌موو شتێكت ده‌ده‌ینێ خاكه‌كه‌مان نه‌بێت، ناتوانین خۆڵی وڵاتهكهمانت پێ بده‌ین".
دواجار ده‌ڵێم خاك و خۆڵی كوردستان پیرۆزه و هێشتا هه‌زاران جوامێر و قاره‌مان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌ن خوێنی خۆیان له پێناو ئه‌و خاكه بڕێژن و قوربانییه‌كانی شه‌ڕی تیرۆیستانی داعش‌یش گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن.