یه‌كێك له‌و مه‌رجه دیار و بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه زۆر پێویسته كه‌سی سیاسی له دنیای سیاسه‌تدا بیزانێت و شاره‌زا بێت، ئاگاداربوونه له ڕووداوه‌كانی ڕابردوو، ئه‌و مێژووه‌شی كه ڕووی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له په‌راوێزی ئه‌و ئاگابوونه‌وه نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی ساسییه‌وه، یان ئه‌زموونێكی شكستخواردوو تاقی نه‌كاته‌وه كه پێشتر زۆر هێزی له‌و چه‌ڵه‌نگتر و سیاسیی مه‌زنتر تاقییان كرده‌وه و ئه‌نجامێكیشی نه‌بوو. ده‌ستپێشخه‌رییه نه‌زۆكه‌كه‌ی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه داوای كرد، هێزه سیاسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی پارتی، حكوومه‌ت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌وه نه‌ك هه‌ر نیشانه‌ی بێ ئاگایی ئه‌و به ناو سیاسییه‌یه كه له ناو ئۆتۆمبێلدا په‌یامه‌كانی وه‌ك هه‌ر شتێكی تری ترێندی سۆسیال میدیا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كیشه كه ئه‌و هێزه به ناو نوێیه، له ئه‌قڵ و دنیابینیی سیاسی چه‌ند كۆنخوازانه بیر ده‌كاته‌وه، چونكه سیاسییه ڕاسته‌قینه‌كان، بێ پارتی بیر له حوكمڕانی ناكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن بێ نه‌وه‌ی نوێ حوكمڕانی ده‌كرێت، به‌ڵام بێ پارتی نا. هه‌ریه‌ك له‌و هێزانه به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی كه دووه‌م هێزی براوه‌ی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و به‌درێژایی نۆ كابینه‌ی ڕابردوو، هاوبه‌شی حوكمڕانی بووه، كاتێ به پیر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه ناچن، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و په‌ڕی لۆجیكی سیاسی و بڕیارێكی ژیرانه و سیاسییانه بوو.
بێگومان وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی یه‌كێتی له ترس نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی شاسوار تێیگه‌یشتووه، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ش نییه كه توانای نه‌بێت، به‌ڵكو یه‌كێتی هێزێكی سیاسیی كاریگه‌ره و ده‌زانێت ئه‌م جۆره ده‌سپێشخه‌رییه نه‌زۆكانه، نه هیچ ئاكامێكی ده‌بێت و نه ده‌شتوانێت مۆدیلێكی حوكمڕانی جیاواز و سه‌ركه‌وتوو بێنێته ئاراوه. بیركردنه‌وه له‌وه‌ی پارتی ئاوت بكرێت، ئه‌زموونكردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و بڕیاره ناحه‌كیمانه و ناسیاسییانه‌ی یوسف محه‌مه‌د بوو كه له‌سه‌ر پشتی ده‌نگه‌ده‌ره هه‌ژار و ڕه‌ش و ڕووته‌كانی گۆڕان گه‌یشته به‌رزترین پایه‌ی یاسادانان، به‌ڵام بێگومان كاتێ كه‌سێكی نه‌شیاو، له شوێنێكی شیاو داده‌نێین، عاقیبه‌تی خێر نابێت.
یوسف محه‌مه‌د له ڕێگه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه‌وه، ویستی ئه‌وكاره بكات كه پارتی بخرێته ده‌ره‌وه‌ی حوكمڕانییه‌وه، به‌ڵام نیوه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كه پێشتر هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری یوسف بوون، چونكه له‌و ژیرتر بوون، ئیتر شكستیان به‌و پڕۆژه‌یاسایه هێنا و ده‌ره‌نجامیش دوو ساڵ كاره‌كانی په‌رله‌مان له سایه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه په‌كی كه‌وت و به‌داخه‌وه چه‌ندان به ناو خۆپێشاندانیش كران و سه‌ریان نه‌گرت.
كاتێ سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێش بیر له پێشنیار و پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كاته‌وه، ده‌بوو بایی ئه‌وه ئاگایی سیاسیی هه‌بوایه و ئاوڕێك بۆ ڕابردوو بداته‌وه، به‌ڵام كوا بزنس و سیاسه‌ت یه‌ك ده‌گرنه‌وه؟ به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پارتی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و یه‌كێتیش دووه‌مه، ده‌توانن حكوومه‌ت پێكبهێنن و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن و له ئاكامیشدا هه‌روا ده‌بێت. ئه‌م ئه‌ركه قورسانه ته‌نیا به‌و دوو هێزه ده‌كرێت و به نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌كگرتوو، حزبه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ناكرێت. ئیدی یه‌كێتی كه 100 هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وه‌ی نوێ، خه‌بات، تێكۆشانی سیاسی، شه‌هید، ئه‌زموونی حوكمڕانی، لایه‌نگر و ده‌نگ و هێزی هه‌یه، بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه پارتی له ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كان بێت، ئاخۆ مایه‌ی پێكه‌نین نییه شاسوار بیر له‌وه بكاته‌وه؟ بۆیه ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وم وه‌ك ئه‌و په‌نده كوردییه هاته به‌رچاو كه ده‌ڵێت، "ماڵی قه‌ڵپ سه‌ربه ساحێبیه‌تی".