له حاڵێكدا كه به‌غدا بووه به پارچه‌یه‌ك له ئاگری ناكۆكی و ململانێی نێوان هێزه شیعه‌كانی وه‌ك ڕه‌وتی سه‌در، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و ڕه‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم له‌لایه‌كی تر، ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه و مه‌ترسیدار كه‌وتوونه‌ته به‌رانبه‌ر یه‌كتر و تۆماره ده‌نگییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی مالیكیش، ئاماژه‌ن بۆ هه‌ندێ پلانی ترسناك و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ئه‌جێندای ناوخۆیی بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراق.
له كوردستان و له زاری شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی "نه‌وه‌ی نوێ"، بانگهێشت بۆ خۆپێشاندان ده‌كرێت و خه‌ڵكی كوردستان دژی حكوومه‌تی هه‌رێم هان ده‌درێت، ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، ئۆپۆزیسیۆن و ڕه‌وتی دژبه‌ری ده‌سه‌ڵات، پێویستییه‌كی سیستمی و پێكهاتمه‌ندانه‌یه، بۆ چاودێری ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی و چۆنیه‌تیی ئیشكردنی داوده‌زگاكانی، به‌ڵام له كوردستان ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه به ناوی "نه‌وه‌ی نوێ" تا ئێسته خۆی مانیفێست كردووه، هه‌وڵێتی ناوماڵی كورد تێكبدات و ئیراده‌ی به‌ره‌و ڕووخانی حوكمڕانی كوردی و بێهیواكردنی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ببات.
مێژووی حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكوڕی و ته‌نگژه و ئاریشه‌كان، ژینگه‌یه‌كی ئازاد و له‌باری بۆ چالاكیی سیاسی و مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیری و كولتووری فه‌راهه‌م كردووه،بۆ درككردن به‌م ڕاستییه‌یش ته‌نیا ئه‌وه به‌سه بارودۆخی چالاكیی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوی ژنان و حزبه‌كان و تی ڤی و گۆڤار و بڵاڤۆكه‌كان، به‌راورد بكه‌ین به وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌رودراوسێی كوردستان، ئه‌وجا تێده‌گه‌ین حكوومه‌تی كوردی چه‌نده سینگفراوانه له هه‌مبه‌ر ئازادییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ و په‌ره‌پێدانی كۆڵه‌كه‌ی چواره‌می دیموكراسی، واته ڕاگه‌یاندن و ئیشی میدیایی.
ئه‌مانه ئاماژه‌ن به‌وه‌ی‌حكوومه‌تی كوردی و ئه‌و پێكهاته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌سه‌ر ڕۆ نراوه، به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه ئاماده‌یه بۆ چالاككردن و به پێوه‌ڕاگرتنی هه‌ر هێز و لایه‌ن و ده‌سته‌یه‌كی چاو‌دێر و ڕه‌خنه‌گر، به‌سه‌ر چالاكی و ئیشوكاره‌كانیه‌وه و ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی و حوكمڕانیی سیاسیی سه‌رده‌میانه‌یه، له پاڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كات حاشا له كه‌موكوڕی و لاوازییه‌كان ناكرێت، له بنه‌ماشدا فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوون و دامه‌زراندن و ده‌ركه‌وتنی هه‌ر هیزێكی ئۆپۆزسیۆن و چاو‌دێر و ڕه‌خنه‌كاری ده‌سه‌ڵات، ڕێك به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نی‌كه‌موكوڕییانه‌یه تا ده‌سه‌ڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
به‌ڵام ئایا له كوردستان ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی به ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌ركه‌وتوون، به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆڵه واقیعی و دروسته‌ی خۆیان وه‌ك ئه‌ركێكی سیاسی، مێژوویی و ئه‌خلاقیی ده‌گێڕن؟
له سه‌ره‌تای ئازادبوونی به‌شێك له كوردستان‌له ساڵی 1991 و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و سه‌ركه‌وتنی دیسكۆرس و گوتاری ناسیونالیزم به‌سه‌ر گوتاره ئاینییه توندئاژۆكاندا، تا ئێسته چه‌ند ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆن خۆیان مانیفێست كردووه و هه‌ركامیان جۆرێك له تاكتیك و ستراتیجییان به‌كار هێناوه، له دواجاردا ملی بۆ‌لۆجیكی ده‌سه‌ڵات و ئه‌گه‌ر و شیمانه‌كانی شێوه‌ی كاركردنی ده‌سه‌ڵات داوه.
ئه‌گه‌رچی ناكرێت له‌سه‌ر ڕه‌وته توندئاژۆ ئیسلامییه‌كان (بۆ نموونه ئه‌نسارولئیسلام و هاوشێوه‌كانی) ناوی ئۆپۆزسیۆن دابنێین، چونكه زۆربه‌ی زۆری كرده‌وه و چالاكی و شێوازی ئیشكردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی و توندئاژۆیی و تیرۆر و كوشتن بوو، دوور بوون له هه‌ر حاڵه‌تێكی مه‌ده‌نی تا پاش 2003 كه هه‌م له‌لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه كه‌وی كران، هێنایاننه‌وه‌ناوشار و قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌یان پێكردن كه به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نییانه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا به‌شدار بن و بێنه ناو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه. به‌ڵام له دواجاردا ئه‌م هێزانه‌یش ملیان به هه‌ندێ كایه‌ی دیموكراسی دا، ئه‌گه‌رچی له جه‌وهه‌ر و بنه‌مایشدا دژین و به پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕ‌ی خۆیانی ده‌زانن.
دواتر له ساڵی 2009 كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته ئاراوه و به‌هۆی ناكۆكی و جیاوازیی له تێڕوانیندا، نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی جیا بووه‌وه و درزێكی گه‌وره‌ی خسته ناو یه‌كێتییه‌وه كه هه‌ر له سه‌رده‌می ژیانی ڕه‌وانشاد جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركۆمارێتی ئه‌وه‌وه،تا دوای كۆچی دوایی، هه‌ردووكیان به كۆمه‌ڵێك وێستگه‌دا تێپه‌ڕیون‌كه له دواجاردا به‌شداری له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كات، هه‌وڵێكی نیوه و ناته‌واو ده‌دات بۆ خستنه‌ڕووی كه‌موكوڕییه‌كان و به‌رچاوڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ قۆناغ و حاڵه‌تدا ڕۆڵی تێكده‌ر و ڕوخێنه‌ری گێڕا، به‌ڵام له دواجاردا ئینتیمایه‌كی نیشتمانی له گوتار و دیسكۆرسیاندا به‌دی ده‌كرێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای مردنی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا و تاپۆكردنی داراییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمپانیای "وشه" و زاڵبوونی بنه‌ماڵه به‌سه‌ر خه‌ون و ئاوات و هیواكانی ئه‌و ڕه‌وته، تووشی شكست و نسكۆ هات و له دوا هه‌ڵبژاردندا وه‌ها ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌م بوونه‌وه (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌بۆ هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌یتی شۆك بوو) هه‌موو لایه‌نگر و هۆگرانی بێهیوا كرد، ئه‌مه ده‌ربڕی ئه‌م ڕاستییه تاڵه‌یش بوو كه گۆڕان به ئاسانی هه‌ڵناسێته‌وه و تازه ئیتر دره‌وشاوه‌یی بوون به به‌شێك له مێژوو، ده‌شێت وه‌ك بیره‌وه‌ریی باس بكرێن.
پاش ئه‌و ڕه‌وته،"نه‌وه‌ی نوێ" به كۆمه‌ڵێك بانگه‌شه‌وه هاته ناو پانتایی سیاسییه‌وه، لێره‌دا باسی چۆنێتی ده‌ركه‌وتن و كایه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لایه‌نه ناكه‌م، به‌ڵكو زیاتر ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌وه بوه‌ستم كه ئه‌و گوتار و دیسكۆرسه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار و ته‌نانه‌ت خوشكه‌كه‌ی سروه عه‌بدولواحید، /كه له ڕووی گوتارییه‌وه لێك نزیك و هاوشێوه‌ن/، ئیشی پێ ده‌كه‌ن، له‌ناو به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی كوردستان و له بازنه‌ی خزمه‌تكردن به خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ردا جێی ده‌بێته‌وه؟
یه‌كێك له ده‌ركه‌و‌ته دیاره‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید و سروه‌ی خوشكی كه له پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆندا خۆیان ناساند، بابه‌تی دژایه‌تی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو كه له ژێر ناوی "نه‌خێر له ئێستادا" خۆیان نواند، ئه‌گه‌رچی هیچ كاریگه‌رییه‌كی كرده‌ییان له پرۆسه‌كه‌دا نه‌بوو و خه‌ڵكی كوردستان به ڕێژه‌ی 93% "به‌ڵێ"یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌و و سروه‌ی خوشكی، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه بوو كه ئه‌وان ته‌نیا و ته‌نیا دژی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه و هیچ هه‌ڵوێستێكی ئۆپۆزسیۆنانه و ڕه‌خنه‌ئامێزیان دژی عێراق نییه، وه‌ك بڵێی ته‌واوی كێشه‌كانی عێراق له هه‌ولێر و حكوومه‌تی كوردستان و هه‌رێمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، ئایا ئه‌مه ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست و به ویژدانه؟
دوای ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر، سروه عه‌بدولواحیدی خوشكی هه‌م له په‌رله‌مانی عێراق و هه‌م له دانیشتن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسی و حزبییه‌كانی عێراقی عه‌ره‌بیدا، به شانازییه‌كی بێوێنه‌وه باسی له عێراقیبوونی كوردستان و كه‌ركووك كرد و پێداگریی زۆری له‌وه كرد، كوردستان بێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی عێراقی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی سنووردار بكرێت و ڕێز له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی عێراق بگیرێت.
شتێك كه له‌م ده‌ركه‌وتن و هه‌ڵوێست نواندنانه‌ی شاسوار و خوشكه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و گوتاره‌یه كه ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م گوتاره هیچ به‌هایه‌كی نیشتمانی، سیاسی، مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا به‌دی ناكرێت، ئه‌گه‌رچی كۆی دیسكۆرس و گوتاره‌كه‌ی داكۆكی له مافی خه‌ڵك و نه‌بوونی مووچه و خزمه‌تگوزاریی بۆ خه‌ڵك و مژار و بابه‌تی ئابووری و بژێوییه، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا شاسوار خۆی و پشكه‌كانی "چاڤی لاند" یه‌ك دنیا قسه‌وباسیان له‌سه‌ره! هێشتا له‌ناو خه‌ڵكی سلێمانیدا ده‌نگۆ و باسوخواسی زۆر هه‌یه كه بۆچی قه‌رزه‌كانی خه‌ڵك ناداته‌وه؟ ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری حكوومه‌ت قه‌رزاره و دۆسیه‌یه‌كی لێڵ و ته‌ماوی له‌ویشدا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر شاسوار ده‌یه‌وێت هه‌موو به‌ها مه‌عنه‌وی و ڕۆحییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له هه‌ندێ خواستی ئابووری و بژێویدا كورت بكاته‌وه،بێگومان ئه‌مه تێڕوانینی بازرگان و بیزنێسمانێكه كه خه‌ریكه سیاسه‌تێكی تاكڕه‌هه‌ندی و كوشنده له پانتایی گشتی و شه‌قامی كوردیدا پێڕه‌و ده‌كات، ئه‌وه‌ش به پاره و تێچوویه‌ك كه كه‌س سه‌رچاوه‌كه‌ی نازانێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، هه‌موو سه‌رمایه‌ی له خزمه‌تی گۆڕانی ئه‌م وه‌زعه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. به‌ڵام كێ له دنیادا هه‌یه‌پیاوه‌تی به ئاوی حه‌مامه‌وه بكات؟
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بێگومان له ژێر گوشاردایه، به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عێراق لێی به‌رپرسیاره و پاشان حكوومه‌تی هه‌رێم، ئینجا پرسیار ئه‌وه‌یه‌بۆچی به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌لایه‌ن شاسواره‌وه نابینرێت، به‌ڵام هه‌موو كێشه‌كان پێوه‌ست ده‌كات به جیۆگرافیای كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه؟ ئه‌مه ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه ڕادیكاڵ و نوێیه‌یه كه ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی به‌ره و نه‌وه‌ی نوێ بكات؟ به هه‌ندێ به‌ڵێنی ئابووری و ئیشوكاری ڕه‌ق و وشك، به‌بێ هیچ پلانێكی دیاریكراو.
گوتاری شاسوار عه‌بدولواحید گوتارێكی بێ ڕه‌گوڕیشه‌یه، با بیر بكه‌ینه‌وه و بپرسین مێژوو و پێشینه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه و گوتار و كایه میدیاییه‌كه‌ی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ له كام قۆناغی مێژوویی خه‌بات و شۆڕشگێڕێتیدا ئاماده بووه و یاده‌وه‌ریی دروست كردووه؟ تێڕامانێكی كورت له‌م پرسیارانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین، بانگهێشتكردنی شاسوار بۆ خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری له كوردستان، چ بنه‌مایه‌كی هه‌لپه‌رستانه و نالۆجیكی هه‌یه و له‌ناو چ گوتارێكی ناته‌ندروستدا كایه ده‌كات؟
بانگهێشته‌كه زیاتر له نووچه و هه‌واڵێكی تێپه‌ڕی میدیایی ده‌چێت تا بابه‌تێك كه زه‌وینه‌ی واقیعی و به‌رهه‌ستی هه‌بێت، خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه وشیارتر و به كه‌رامه‌تترن بكه‌ونه داوی وه‌ها كایه و یارییه‌كه‌وه.