له‌م ڕۆژانه‌دا بابه‌تێکی گه‌رموگوڕ تۆڕه‌كانی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیوه، ئه‌ویش هاوسه‌رگیری مسیاره. ئه‌گه‌رچی ورده‌کارییه‌کانی هێشتا به ته‌واویی ئاشکرا نه‌کراون یان با وا بڵێین هه‌ندێ دژوازی و ناونانی جیاواز و جۆراوجۆری تێدایه، که هه‌م له ڕووی شه‌رعییه‌وه خه‌ڵک به گومان ده‌کات و هه‌میش له ڕووی به‌هاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وارییه‌وه نه‌گونجاو و ته‌مومژاوی ده‌رده‌که‌وێت.
لەگەڵ ئەوەی هه‌ندێ له زانایانی ئاینی به شه‌رعیی له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنەی باڵای فه‌توای کوردستانەوە وه‌ک کرده‌یه‌کی نه‌گوجاو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگەی کوردی، باس کرا. لێرەدا هه‌م له ڕووه شهرعییهکهیەوە کۆمه‌ڵێک گێڕانه‌وه و نایه‌کانگیریی هه‌یه، هه‌میش هه‌موو ڕه‌هه‌ند و لایه‌نه‌کانی له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و ته‌نانه‌ت ئاسایشی نیشتمانیش، بۆ کوردستان له‌به‌رچاو نه‌گیراون.
ئیحسان بورهانەدین له وتارێکدا له‌ژێر ناوی "ئایا زه‌واجی مسیار له ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته؟" هه‌ندێ لایه‌نی فیقهی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیی بابه‌ته‌که‌ی باس کردووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه کۆی ئه‌و شتانه‌ی که بۆ ڕیفۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ها که له کۆمهڵگەیەكی وه‌ک کوردستان ئاین و مه‌لا و مزگه‌وت ده‌سپێشخه‌ریی بۆ ده‌که‌ن، ناگرێته‌وه و ده‌بێ وه‌ك وتم لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هاکانی کۆمه‌ڵگە و ته‌نانه‌ت سیاسی و ڕه‌هه‌ندی ئاسایشی نیشتمانیشی تێدا ڕوون بکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ زیاتر شیکردنه‌وه و ڕوونبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئه‌م بابه‌ته، له درێژه‌دا هه‌ندێ سه‌رنج و هه‌ڵوێسته له قه‌واره‌ی پرسیاردا گه‌ڵاڵه ده‌که‌م.
نووسه‌ری ناوبراو له ناساندنی زه‌واج یان هاوسه‌رگیریی مسیاردا ده‌نووسێت: "زه‌واجی مسیار له کتێبه‌کانی فیقهدا به‌ر له ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان به‌م ناوه باسی نه‌هاتووه، به‌ڵام پێناسه‌که‌ی به هه‌ندێ ناوی تری جیاوازه‌وه هاتووه و حوکمیشی باس کراوه".
نووسه‌ر له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "زه‌واجی مسیار یان مصیاف، یان زه‌واجی سیاحی یان زه‌واجی (النهاریات)، به واتای هاوسه‌رگیریی ڕۆژانه، بریتییه له‌وه‌ی پیاوێک هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێک ده‌کات و مه‌رجی له‌گه‌ڵ ده‌کات که پێوه‌ندی هاوسه‌رگیرییان به ڕۆژ پێکه‌وه ده‌بێت و به شه‌و له لای نامێنێته‌وه، به‌ڵکو لای ژنی یه‌که‌می ده‌مێنێته‌وه. به کورتی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه شاردنه‌وه و ئاشکرانه‌کردنی مه‌به‌سته له لای پیاوه‌که و ئه‌گه‌ر ئیعلانیش بکرێت، له بازنه‌یه‌کی سنوورداری خزم و هاوڕێی زۆر که‌مدا ده‌بێت و زۆرجار ئافره‌تیش له‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه‌دا له مافه‌کانی خۆی وه‌ک نه‌فه‌قه و مانه‌وه‌ی شه‌و و دابینکردنی شوێنی نیشته‌جێبوون، خۆش ده‌بێت و ته‌نازولی بۆ ده‌کات".
سه‌ره‌تا ده‌بێ باسی ئه‌وه بکه‌م به گشتیی کۆمه‌ڵگەی کوردی ئیماندارە، به‌ڵام به‌و مانا نییه كە ئیسلامێک ئێسته و له‌م دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تی، خێزانی، سیاسی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه وه‌ک ئیسلامێک بێت له ڕووی بڕیار و ئه‌حکامه‌کانی شه‌رعه‌وه که هه‌زار ساڵ پێش ئێسته هه‌بووه.
کۆمه‌ڵگەی کوردی ئه‌گه‌رچی وه‌ک باوه‌ڕ زۆرینه مسوڵمانن، به‌ڵام ئیسلام وه‌ک بژارده‌ی تاکه‌که‌سی له به‌شێکی زۆری ئه‌م کۆمه‌ڵگەدا جێی خۆی گرتووه و له ڕووی كولتووری و مه‌عریفه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردنی تاکه‌که‌س بۆ ژیان و شێوه‌ژیانی ئێمه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین سیکۆلاریزمێکی ته‌واو، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین شه‌پۆلێکی قورس و قایممان به‌رکه‌وتووه و جۆرێک له مۆدێرنیته‌مان ئه‌زموون کردووه.
له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌ده‌ر له شه‌رعی و ناشه‌رعیبوونی ئه‌م جۆره له هاوسه‌رگیری، ئه‌سته‌مه هه‌ندێ ئه‌حکامی شه‌رعی له‌م چه‌شنه له ئێسته‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگەیه‌دا پراکتیزه بکرێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ش هه‌ندێ به‌ها و بنه‌مای خێزانی و پێکهاتی خێزان دوای سەتان ساڵ وه‌ک بنکه و پێگه‌یه‌کی پیرۆز هه‌ر وه‌ک خۆی ماونه‌ته‌وه و ئێمه ده‌شێت بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م پرس و بابه‌ته به‌ر له ڕه‌تکردنه‌وه و په‌سندکردن، پرسیاره پێویست و شایسته‌کانی پێوه‌ست به بابه‌ته‌که گه‌ڵاڵه بکه‌ین و بیدۆزینه‌وه، هێنده بابه‌ته‌که شه‌نوکه‌و بکه‌ین، تا ئه‌و شته‌ی که له ڕوانینی یه‌که‌مدا وه‌ک مه‌ترسی یان نامۆبوون یان هه‌ر ناوێکی تر له حوکم و ڕیفۆرمه‌که وه‌ری ده‌گرین، ڕوون بکرێنه‌وه و به چاک و خراپ لێمانه‌وه ئاشکرا بێت.
له‌م بڕگه‌یه‌ی یه‌که‌می نووسه‌ردا سێ خاڵی گرینگ هه‌یه که ده‌توانین له‌نگه‌ریان له‌سه‌ر بگرین و وه‌ک پرسیار گه‌ڵاڵه‌یان بکه‌ین، ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت "پیاوێک هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێک ده‌کات و مه‌رجی له‌گه‌ڵ ده‌کات که پێوه‌ندی هاوسه‌رگیرییان به ڕۆژ پێکه‌وه ده‌بێت و به شه‌و له لای نامێنێته‌وه". ئایا ئه‌م حاڵه‌ته خۆی بۆ ژنی یه‌که‌م كێشەی ده‌روونی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیشی لێ ناکه‌وێته‌وه و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌گه‌زی ژن که ڕه‌گه‌زێکی هه‌ستیار و عاتیفی و له هه‌مانکاتدا لانکه‌ی په‌روه‌رده‌ی مناڵ و داهاتوون، ناخاته ژێر گوشار و ململانێی ده‌روونییه‌وه؟ ئاخۆ بۆ ژنی دووه‌میش که له‌ژێر ناوی هاوسه‌رگریی مسیاردا دێته مەیدان، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له ڕووی ئاسیو و گوشاری ده‌روونییەوە کاریگه‌ری ناکرێته سه‌ری؟
دواتر له درێژه‌دا ده‌خوێنینه‌وه: "به کورتی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه شاردنه‌وه و ئاشکرانه‌کردنی مه‌به‌سته له لای پیاوه‌که و ئه‌گه‌ر ئیعلانیش بکرێت له بازنه‌یه‌کی سنوورداری خزم و هاوڕێی زۆر که‌مدا ده‌بێت". پێوه‌ست به‌مه، ده‌شێت بپرسین ئایا ئه‌م ئاشکرانه‌کردن و شاردنه‌وه‌یه ده‌لاله‌تێک نییه بۆ نادروستی یان دروستبوونی له دۆخی زۆر دانسقه و تایبه‌تدا؟ یا ئه‌مه نابێته هۆی شاردنهوهکاریی له زۆر هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌و پیاوه‌ی که ده‌چێته ناو ئه‌م هاوسهرگرییهوه؟
واته سایکۆلۆجیه‌تی ئه‌و که‌سه چونكە عورف و ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ گرینگه، به‌شێک له وزه‌ی ده‌روونیی و هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت ده‌درێت به شاردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره، ئه‌گه‌ر ئاشکرا بێت چی؟ ئایا ڕاستییه‌کان باس ده‌کات یان ناچاره درۆ بکات؟ ئه‌گه‌ر ڕاستییه‌که‌یان پێ بڵێت، ئه‌و که‌سه لێی پرسی ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ت دروسته سه‌ره‌تا بۆ شاردته‌وه؟ چ ده‌ڵێت؟ لێره‌دا له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه و ده‌ربڕینی ڕاستی و درۆ و ڕاستی و لۆجکی و ئه‌خلاقیبوونی بابه‌ته‌که، پایوهکه ده‌که‌وێته چه‌ند ڕێیانێکهوه.
له به‌شی دیکه‌ی ئه‌م نووسینه و هه‌ر له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا ده‌خوێنینه‌وه "زۆرجار ئافره‌تیش له‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه‌دا له مافه‌کانی خۆی وه‌ک مافی نه‌فه‌قه و مانه‌وه‌ی شه‌و و دابینکردنی شوێنی نیشته‌جێبوون، خۆش ده‌بێت و ته‌نازولی بۆ ده‌کات".
ئایا ئه‌م "ته‌نازولکردنه" بژارده‌یه‌کی ئازاد و نازۆرهملێیه بۆ ژنه‌که؟ یانی به ڕاستی ژنێک ده‌بێت به ژنی شاراوه و نهێنیی پیاوێک به شێوه‌ی ڕۆژانه و له مافی نه‌فه‌قه و دابینکردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌ی شه‌و ده‌بوورێت؟ ئه‌ی ئیتر بۆچی هاوسه‌رگیریی کردووه؟
له کۆمهڵگهیەکدا که به پێی شه‌رع و ته‌نانه‌ت عورفه‌که‌ی پیاو هه‌موو ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ره که جێبه‌جێی بکات؟ ئایا ئه‌مه به ڕاستی ته‌نازولکردنه یان تهنازولپێکردنه به دۆخ و شوێنگه‌ی پیرۆزی ژن وه‌ک دایک و یار و هاوسه‌ر؟
هه‌ر له ئه‌زه‌لی خه‌لیقه‌ته‌وه بگره تا ئێستە؟ ئایا کۆمه‌ڵگەی ئێمه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ڕێی شه‌رعه‌وه ئه‌م باوه‌ڕه که‌ونینه پیرۆزه‌ی کورده‌واری واز لێ بێنێت و به ئاسانی مل بدات به‌م ئه‌حکامه یان نا؟ ئهحکامهکه زیاتر له‌وه‌یه که ئێمه ده‌یبیستین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌گه‌رچی له درێژه‌ی باسه‌که‌ی ئه‌م نووسه‌ره‌دا زۆر شت باس کراون و لایه‌نه نه‌رێنی و ناباش و رەتكراوەكانی ده‌ستنیشان کراوه و کۆمه‌ڵێک مه‌رجی بۆ ئه‌و ژنانه که دێنه ناو پرۆسه‌ی هاوسهرگرییی مسیار داناوه، له‌وانه:
قه‌یره‌کچی، بێوه‌ژن، نه‌بوونی سه‌رپەرشتیاری بنه‌ماڵه، به‌ڵام ئه‌مه زیاتر لایه‌نه شهرعیهکهیهتی و پێم وایه به دروستیش ئه‌وانه خراونه‌ته ڕوو و هه‌وڵ نه‌دراوه شته‌کان په‌رده‌پۆش بکرێت، بۆیه له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌م زه‌واجه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌رجه شه‌رعییه‌کان، به‌ڵام مه‌به‌سته شه‌رعییه‌کانی تێدا جێبه‌جێ نابێت، نه سه‌قامگیری و نه سووکنایی و نه هه‌ستکردن به هه‌بوونی خاڵی هاوبه‌شی زۆر و نه خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه و نه به‌زه‌یی و په‌روه‌رده‌کردنی مناڵ... ئه‌وانه بوونیان له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا نییه".
ئەوەشی گوتووە: "هه‌روه‌ها هه‌بوونی جۆرێک له سته‌م و نادادگه‌ری له‌سه‌ر ئافره‌ته‌که که به‌بێ خه‌رجی و دابینکردنی خانوو و مانه‌وه‌ی شه‌و، ڕازی ده‌بێت که بێگومان له ناچاری به‌و نادادگه‌رییه ڕازی ده‌بێت، نه‌ک خۆی حه‌ز به‌وه بکات". دواتر تا شوێنێک باسه‌که ده‌بات که مهکرووهبوونی لای به‌شیک له زانایانی ئاینی قبووڵ کراوه و بۆ مرۆڤی مسوڵمان شایسته نییه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م بابه‌ته رەها و هه‌ڵپه‌سێردراوانه، ده‌شێت بپرسین ئایا کۆی ئه‌مه نابێته هۆی تێکچوونی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه وه‌ک بنکه‌یه‌کی پیرۆزی په‌روه‌رده و هێوریی ده‌روونی منداڵ و پێکهێنانی نه‌وه‌ی داهاتوو؟ ئاخۆ ئه‌مه نابێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وشت و حاڵه‌تی ژێروانکێ و شاردنه‌وه له ژیانی خێزانه‌کاندا و پێکهاته‌ی خێزان و به‌پێی ئه‌وه‌ش پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگە ناکاته ئامانج؟ ئه‌وکات هه‌موو ئه‌م شیرازه‌یه تێک بچێت شتێک به ناوی نیشتمان و دانیشتووانی ده‌مێننه‌وه تا یه‌کتری به‌هادار بکه‌ن؟
که‌واته کۆی بابه‌ته‌که ده‌توانێت ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بکاته ئامانج و شیرازه‌ی خێزان له کوردستان بخاته مه‌ترسییه‌وه، مه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه و پراسیارگەلی تر که دێن و له‌دایک ده‌بن له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، وه‌ڵام بدرێنه‌وه. ئه‌وه‌ش نه‌ک ته‌نیا وه‌ڵامێکی شه‌رعی و به‌پێی دەق و تێکسته شه‌رعییه‌کان، به‌ڵکو دروسته که وه‌ڵامه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ تێڕامان و وه‌ڵامی کۆمه‌ڵناس و توێژەر و ده‌رووناسان لێک بدرێت و حورمه‌ت و که‌رامه‌ت و پیرۆزیی ژن له سه‌ده‌ی 21 که دنیایه‌ک ڕه‌وت و بزاڤی داکۆکیکار و وشیاری ژنانی تێدا گه‌یشتووەته ترۆپک، نه‌شكێت و پارێزراو بێت.