به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له هه‌ندێ وڵات كه سه‌روه‌ریان له ده‌ست خۆیاندا نییه و داشی ده‌ستی وڵاتانن، به‌تایبه‌ت عێراق كه ماوه‌یه‌كه بووه‌ته جێی مشتومڕی خه‌ڵك و میدیاكانی، به‌هۆی له پڕ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار، خوێندنه‌وه‌ی زۆری بۆ كرا و شرۆڤه و لێدوانی زۆری له‌باره‌وه درا، تا هه‌نووكه‌یش هه‌مووان پێوه‌ی سه‌رقاڵن و كه‌سیشیان هۆكاره‌كه‌یان نه‌پێكاوه، به شرۆڤه‌كارانی ئابووریشه‌وه.
به‌شبه‌حاڵی خۆم تا ئێسته بێده‌نگ بووم و نه‌مده‌ویست هیچ بڵێم، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی لێی نازانم، به‌پێچه‌وانه‌وه له زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی قسه‌یان ده‌كرد خوێندنه‌وه‌م بۆ ئابووری و دۆخی دۆلار باشتر هه‌بوو، جگه له‌وه‌ی بڕوانامه‌ی كارگێڕیی بانكیم هه‌یه، به‌ڵام وادیاره هه‌ندێ بابه‌ت بێده‌نگی لێ بكه‌ی باشتره له‌وه‌ی له گێژاوێكدا قسه بكه‌یت كه مه‌سته‌كان زۆرتر گوێیان بۆ ده‌گیرێت تا هۆشیاره‌كان.
ئه‌م ماوه‌یه كه كه‌مێك گرانی دروست بووه به‌هۆی بێبه‌هاكردنی دیناره‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر چاوه‌ڕوان ده‌كرا و حیسابی بۆ ده‌كرا له‌لایه‌ن خه‌ڵك و چاودێرانه‌وه، لێدوانه به‌رده‌وام و خێراكانی به‌رپرسانی عێراق بوو، هاووڵاتییان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد به لێدوانه‌كانی ئه‌وان به‌های دۆلار داده‌به‌زێت، له كاتێكدا به‌رزبوونی نرخی دۆلار به ویست و فه‌رمان و داوای ئه‌وان نه‌بووه و نییه، ئیتر چۆن نرخی دۆلار به‌قسه‌ی به‌رپرسانی عێراق داده‌به‌زێت؟
ئاخر سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی وڵاتێك كه پڕه له كێشمه‌كێشمی مه‌زه‌وی و تایفی، چۆن ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت نرخی دۆلار به ویست و پسپۆڕیی خۆی دیاری بكات؟ هه‌تا فه‌رمان له مه‌رجه‌ع و سه‌رۆك كوتله و تایه‌فه ته‌یاره‌كانی دۆلاره‌وه وه‌رنه‌گرێت، یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌كرێت له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری خۆی بۆ هاوسه‌نگكردنی بازاڕی دراو، ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێت كه سه‌رۆك وه‌زیران بژارده‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و بێده‌نگیی زلهێزه‌كانه، نه‌ك خواستی خه‌ڵكی عێراق، ده‌بێت كاریگه‌ریی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه چه‌ند بێت له‌سه‌ر بێبه‌هابوونی دراوه‌كه‌ی و چۆن بوێرێ له‌و گێژاوه‌دا ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت، فه‌رمانی ئیداری جێبه‌جێ بكات؟
بۆیه به خوێندنه‌وه‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته، وای ده‌بینم به‌های دیناری عێراقی له ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیر و دامه‌زراوه ئیداری و سیاسییه‌كانی عێراقدا نییه، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌ستڕۆشتوو به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌دایه، به‌تایبه‌ت له یاریی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا كه له یاریگه‌ی عێراق چه‌ندان ساڵه به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ریكا به ئاستێكی به‌رز له پێشه‌وه‌یه و ئێرانیش پشكی خۆی بردووه.
چونكه دڵنیام ئه‌مه‌ریكا هه‌رچی بوێت له ناوچه‌كه‌دا به سانایی ده‌توانێ ده‌سته‌به‌ری بكات، ئاخۆ چۆنه ناتوانێ كۆنترۆڵی به قاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران بكات؟ له كاتێدا ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێ ئێران سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی عێراقه له بازرگانی و هاورده‌كردنی كاڵا و شمه‌ك، له بازرگانیشدا دۆلار له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش به ئاستێكی به‌رز مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرێت، كه‌چی تا ئێسته هه‌وڵێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نییه.
تۆ بیر بكه‌ره‌وه كیلۆیه‌ك پیاز بووه‌ته دوو هه‌زار و 500 دینار و فرۆشیاران ده‌ڵێن هۆكاره‌كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاره، له كاتێكدا پیاز له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت و دراوی ئێرانیش له مێژوودا هێنده رێسوا نه‌بووه، بۆ زانیاری له ناوخۆی ئێران نرخی كیلۆیه‌ك 350 تمه‌نه كه هیچ به‌هایه‌كی نییه به‌رانبه‌ر دۆلار و دیناریش، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ له میدیاكانه‌وه، پێچه‌وانه‌كه‌ی دروسته و هه‌ست ده‌كه‌م ڕێككه‌وتنێكی ئێرانی_عێراقی هه‌یه بۆ راگرتنی باڵانسی ئابووری ئێران له‌سه‌ر حیسابی داڕمانی ئابووری عێراق و سه‌ختكردنی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی، سه‌مه‌ره‌ی وا قه‌ت نه‌بووه به‌رپرسانی عێراق زیاتر لایه‌نگری ئێرانن به‌راورد به وڵاتی خۆیان.
بۆیه پێم وایه لێدوانی به‌رپرسانی عێراق بۆ گۆڕانكاری له به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زاندنی نرخی دراوه‌كه‌یان نییه، به‌ڵكو بۆ ڕاهێنانی هاووڵاتییانه به نرخه به‌رزه‌كه‌ی دۆلار و جارێكی تر دابه‌زینی نرخی دۆلار بۆ ئه‌و ئاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی دایناوه، به‌م حكوومه‌ته‌ی ئێسته و دۆخه سیاسییه‌كه‌ی عێراق ناكرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له عێراق ڕوو بدات، ئه‌وكات بانك ده‌توانێ نرخی دۆلار داده‌به‌زێنێت بۆ ئاستێك شكۆ بۆ دینار بگه‌ڕێته‌وه .