123ـیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژنامه‌وانیی كوردی له هاوپیشه‌كانم پیرۆز ده‌كه‌م.
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌وه ده‌ڵێم كه میدیای كوردی و به تایبه‌ت ته‌له‌ڤزیۆن كه زۆر خه‌رجیی تێدا ده‌كرێت، له‌م هه‌رێمه بچووكه‌دا هێنده‌ی 15 ده‌وڵه‌تمان هه‌یه، زۆر به خێرایی رووی له هه‌ره‌سه و خه‌ریكه سۆشیال میدیا شوێنه‌كه‌ی پێ چۆڵ ده‌كات، ئه‌وه به‌شێكی پێوه‌ندی به گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیا هه‌یه، به‌شه‌كه‌ی تری پێوه‌ندی به دووباره‌یی و به‌تاڵیی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه هه‌یه.
تۆ ته‌ماشا:
له كوردستان نزیكه‌ی 60 سیاسیی هه‌ن له حزبه‌كان، هه‌موو شه‌وێك به‌سه‌ر شاشه‌یه‌كه‌وه‌ن و شه‌و هه‌یه یه‌كێك له‌وانه دوو شاشه‌یش داگیر ده‌كات.
نزیكه‌ی 40 په‌رله‌مانتار له هه‌موو خوله‌كان له كوردستان و عێراق به‌رده‌وام قسه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش هه‌موو شه‌و چه‌ند دانه‌یه‌كیان به‌سه‌ر شاشه‌وه‌ن.
حه‌وت تا 10 كه‌س هه‌ن له بواری ئابووری قسه ده‌كه‌ن، له هه‌ركاتێكدا بابه‌ت هه‌بێت، ئه‌وانه به‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه‌ن.
نزیكه‌ی 15 كچ هه‌ن كه له‌به‌ر جلوبه‌رگ نه‌ك ئه‌قڵ، زۆر بایه‌خیان پێ ده‌درێ، به‌ڵام كه قسه ده‌كه‌ن، مرۆڤ نا‌ئومێد ده‌بێ له داهاتووی دۆزی ژن.
نزیكه‌ی 100 ماڵ یان كه‌س یاخۆ دیمه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رنجڕاكێش له كوردستان هه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان 80 راپۆرتیان له‌سه‌ر كراوه و شته‌كه‌ش هه‌ر یه‌ك جۆره، بۆ نموونه كه‌سێك ماری ماڵی كردووه، ئێ خۆ ئه‌مه یه‌كه‌مجار گرنگه، نه‌ك وه‌ك تووتی هه‌مووی دووباره‌ی بكاته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه كه خه‌ڵك هۆشیاره و تێده‌گات كه ناچنه سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ت، به‌ڵكو بابه‌ت به‌لاڕێدا ده‌به‌ن.
ئه‌وه بۆ هه‌واڵییه‌كان. ئه‌ما بۆ كه‌ناڵه سه‌رگه‌رمییه‌كان، به‌ڕاستی هه‌ر شایانی باس نین و ته‌نیا پاره به‌فیڕۆدان و گواستنه‌وه و سه‌پاندنی كولتووری وڵاتانه به‌سه‌ر كورددا. حه‌قه له‌م خاڵه‌دا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه نیوه‌ی بێكار دانیشتووه، بكرێن به چاو‌دێر به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه و ئه‌وه‌نده كۆتوبه‌ندیان بكه‌ن، تا ناچار بن یاخۆ ببن به كوردیی و گرنگی به دنیای كورد بده‌ن، یان ده‌رفه‌تی كاریان نه‌مێنێت و دابخرێن.
سۆشیال میدیای كوردستان به هه‌مانشێوه مه‌ترسییه‌كی رژده و حه‌قه به یاسا رێك بخرێته‌وه، حكوومه‌ت پێوه‌ندیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر په‌یج و ئه‌كاونتێك تۆمه‌ت یان ناوزڕاندنی كه‌سێك یان پیرۆزییه‌كی وڵات، ده‌زگایه‌كی فه‌رمیی كرد و به‌ڵگه‌ی پێ نه‌بوو، دابخرێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه دوای ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه رێوشوێنه‌كانی كاركردن له سۆشیال میدیا دیاری بكات و سنووره‌كانی بۆچوونی شه‌خسی و ره‌خنه‌ش روون بكاته‌وه.
به‌گشتی میدیای كوردی ئه‌وه‌نده ئازادیی قۆستوووه‌ته‌وه، بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌مكی ئازادی و هیچ هۆشیارییه‌كیشی نییه كه چی ده‌وێت، بۆیه جنێو و تۆمه‌ت و سیخوڕی و هه‌موو شت به ره‌وا ده‌زانێت و ناشبێ كه‌س ده‌ستی بۆ درێژ بكات، ئه‌مه بۆ رۆژنامه‌نووسیش هه‌روایه، كه زۆرجار له ده‌ره‌وه‌ی پیشه‌كه‌ی هه‌ڵه ده‌كات یان سه‌رپێچی، كه‌چی ئه‌میش هاوشێوه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌یه‌وێ به پیشه‌كه‌یه‌وه بخوڕێت و كه‌س بۆی نه‌بێت بڵێ هاوڕێ ئه‌مه سزای هه‌یه و نایاساییه.
ئیتر قسه زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئێسته گرنگن.