به‌و پێیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن پاشخان و باگڕاوندێكی مێژوویی خه‌باتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، پێش دامه‌زراندنی پارتی، بیرۆكه‌ی رزگاریخوازی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌ستی به‌رده‌وامی و درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌ویش له ڕێی شێخه‌كانی بارزانه‌وه دژ به داگیركه‌رانی كوردستان، ده‌توانین بڵێین كه پارتی به ته‌نیا وه‌ك حزبێكی ساده و بۆ به‌شێكی خاكی كوردستان دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكو به كرده‌وه مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنی بێ ده‌وڵه‌ته كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كێ و پیلانگێڕییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی بۆ ڕاگرتنی كاروانی خه‌باتی ئه‌نجام درا، به‌ڵام تا ئێسته توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه شوناس، ئاڵا و میراتی خه‌بات و شۆڕشگێڕیی كورد و كوردستان بپارێزێت و به‌رگریی لێ بكات .
ئێسته پارتی له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی 14دایه كه زۆر گرنگییه‌كی ریشه‌یی هه‌یه، چونكه ئه‌و دۆخه‌ی كه له به‌رده‌م عێراق و كوردستاندا هه‌یه، بێگومان هیچ له‌بار نییه بۆ ئاڵنگارییه‌كی له‌و شێوه گه‌وره‌یه كه ده‌كرێ هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پرسی گرنگ بخرێنه لاوه. پارتی به ئه‌نجامدانی كۆنگره زۆر شتی گرنگ ده‌سه‌لمێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له هه‌ر دۆخێك‌دا بێت ئه‌و بنه‌ما دیموكراسییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له بیر ناكات و كار بۆ مانه‌وه و به‌هێزبوون ده‌كات به شێوازێكی نوێ، چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر ده‌موچاوی نوێ له كۆنگره‌دا بتوانن بێنه پێشه‌وه كه ده‌توانن له شه‌قامی نوێی سیاسیی كوردستان و عێراق و دنیا زۆر به‌باشی تێبگه‌ن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی پارتی بووه‌ته‌وه، كۆنگره‌كانی پارتیش به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كان و قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كانی به‌رده‌وامییان هه‌بووه و هه‌رده‌م نوێبوونه‌وه و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زۆریان له رووی كاری رێكخستن و سیاسی و دیپلۆماسی به‌خۆیانه‌وه بینیوه، مامه‌ڵه‌ی وردبینانه و ژیرانه‌یان له‌گه‌ڵ بارودۆخ و پێشهاته‌كانی به‌رانبه‌ر وده‌وروبه‌ری كردووه.
بۆ قۆناغی ئێسته و دوای 12 ساڵ له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی 14یه‌م به‌ره‌و كۆتایه، به‌تایبه‌ت كه كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌یان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر هه‌ستیاری ناوچه‌كه و عێراق و دنیا ساز ده‌كرێت، كه گرنگی و بایه‌خێكی زۆری بۆ پارتی له رووی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌یه، ئه‌و كۆنگره‌یه گۆڕانكاریی ورد و ڕیشه‌یی به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێسته و به‌خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئاینده ئه‌نجام ده‌دات، له پێناو نوێبوونه‌وه و زیاتر به‌هێزبوونی پارتی كه ئومێد و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه.
به‌دڵنیاییه‌وه كۆنگره‌ی 14مینی پارتی پێشانی هه‌موو ناوچه‌كه و دنیای ده‌دات كه چه‌ند ئه‌و حزبه پابه‌ندی بنه‌ماكانی دیموكراتی و ئاشتی و ئازادییه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی نوێبوونه‌وه و به‌هێزبوونی، به‌تایبه‌ت كه سه‌رنجی كۆنگره‌كه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رج و ره‌وشی سیاسی و گۆڕانگارییه‌كان و به‌تایبه‌ت بارودۆخی ئابووری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه كۆنگره‌كه هێزی گه‌وره و كاریگه‌ریی ده‌بێت به جیاوازی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی رابردووی ئه‌و حزبه.
به‌تایبه‌ت كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی وردبینانه له‌سه‌ر كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وا راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه پارتی گه‌وره‌ترین حزب له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقه، به‌تایبه‌تیش كه بارودۆخی سیاسی و ته‌ناهیی عێراق، له به‌رده‌م گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێدایه و به‌هێزبوونی پارتی، گرنگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می، به‌تایبه‌ت پارتی هه‌میشه له خه‌می به دیموكراسیكردندایه و هیچ كات پشت له بنه‌ماكانی دیموكراتی و ده‌نگی ئازادیی ناوخۆیی وه‌ك پارتێكی ته‌مه‌ن 76 ساڵه ناكات .
ئه‌و ئامانجانه‌ی كه پارتی ده‌یه‌وێت له كۆنگره‌ی 14ی جێبه‌جێیان بكات بریتین له :
یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌چوونی دوو هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئینجا عێراق، پرسێكی تری گرنگی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، ده‌توانرێ سوود له دۆخه‌كه و گۆڕانكارییه‌كان وه‌ربگرێت و ببێته هێزێك كه هه‌موو جۆره گۆڕانكارییه‌ك ده‌خاته ئاستێكی زۆر به‌رز، كه چۆن بتوانێ به باشترین شێوه له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه خۆی ئاماده بكات و رووبه‌ڕووی هه‌ر گرفتێك ببێته‌وه كه روو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن.
دووه‌م: گۆڕانكاریی ناوخۆی حزب كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه روویان داوه و له رووی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی خواره‌وه، كۆنگره ده‌توانێ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا زۆر كاری گرنگ ئه‌نجام بدات، به‌وه‌ی رێڕه‌وێكی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی له سیاسه‌تی نوێی ناوچه‌كه و كوردستان و عێراق به‌باشی تێده‌گه‌ن و ده‌توانن كاری حزبایه‌تی و سیاسی بكه‌ن.
سێیه‌م: گۆڕانكاری له هه‌موو ئه‌و رووخسار و لق و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له رێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و له پێناو زیاتر گرنگیدان به‌كاری پارتایه‌تی و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه سیمای سیاسیی نوێ ده‌رده‌كه‌ون كه كاریگه‌ریی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه، ده‌توانن زۆر شتی گرنگ بگۆڕن كه پارتی خۆی باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و رێبازی بارزانی، په‌روه‌رده كراون و ده‌توانن رۆڵ ببینن له‌وه‌ی له كۆنگره و له پاش كۆنگره‌ش پارتی گه‌وره‌تر بكه‌ن.
چواره‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌نجامدانی كۆنگره، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه ستراتیج و دیدگه‌ی خۆی هه‌یه تا له رێی دیموكراسییه‌وه به‌ده‌ستی بێنێت، ئه‌ویش له گۆڕانكاریی ئۆرگانه‌كانی و نوێبوونه‌وه له په‌روه‌رده و بنه‌ما سیاسییه‌كانی كه پارتی بناغه‌ی بۆ داناوه، پارتی باوه‌ڕێكی پته‌وی به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی دیموكراتی به‌كرده‌وه هه‌یه كه پێشانی هه‌موو ناوچه‌كه و دنیای ده‌دات .
پێنجه‌م: سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆنگره و گۆڕانكاری و دانانی پلانی تۆكمه‌یه بۆ نوێبوونه‌وه‌ی پارتی، تا له‌و رێیه‌وه گۆڕانكاری بنچینه‌یی ئه‌نجام بدات و له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیه‌كانی ئێسته و ئاینده‌ی دنیای خۆی هاوته‌ریب بكات، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی پته‌وی كوردایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی رێبازی بارزانی، چونكه پارتی ماڵێكه ته‌نیا بۆ پارتی نییه، به‌ڵكو ڕه‌شماڵێكه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌مووان تێیدا بۆ یه‌ك ئامانج خه‌بات و تێكۆشان ده‌كه‌ن .
بۆیه ده‌توانین بڵێین كه سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی بیر و هزری نه‌ته‌وه‌یی، شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی و كادره كه پابه‌ندی بنه‌ماكانی خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان بن، هیچ كات پله و پۆست و پایه به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگ بێت ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه. رێز له ئه‌زموونی چه‌ندان ساڵه‌ی حزب بگیرێت كه بتوانێ به به‌هێزی له‌سه‌ر بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی پارتی بمێنێته‌وه. بۆیه كۆنگره‌ی 14 وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی نوێیه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كان و بارودۆخه نوێیه‌كانی ناوچه‌كه، له پێناو پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و داكۆكیكردن له به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئامانجه ره‌واكانمان .