له مێژووی 30 ساڵه‌ی ئه‌زموونی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌م ساڵ هه‌بووه ببینرێت ئارامی و سه‌قامگیری هه‌بووبێت، به زۆرترین شێواز دوژمنانی كورد هه‌وڵیان داوه درز بخه‌نه ناو ریزه‌كانی پێكهاته‌ی سیاسی، به‌داخه‌وه هه‌ندێ كوردیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوئاهه‌نگ بوون، له قۆناغه‌كانی رابردوودا به چه‌ندان شه‌ڕ و ئاشووبی ناوخۆییدا تێپه‌ڕیوین، دوژمنانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یان هۆی راگه‌یاندن و سیاسی و داراییان وه‌گه‌ڕ خست، تا هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیری تێدا نه‌بێت و به‌رده‌وام لاواز ده‌ربكه‌وێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆی دروست كراوه، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نگاوی گه‌وره و پیرۆزی ناوه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی تا ئێسته، هه‌ر له زاخۆوه تا هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بودجه‌یه‌كی شایسته ته‌رخان كراوه و به‌شێك له‌و پڕۆژانه كۆتاییان هاتووه، به‌شێكی تریشیان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه، له كاتێكدا هه‌ندێكیان له دوا قۆناغه‌كانی كاردان و هه‌ندێكی تریش به‌منزیكانه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له كابینه‌ی نۆدا كاری ستراتیجیی زۆر گه‌وره و گرنگ كراون، چ له بواری دارایی و چ له بواری به‌ڕێوه‌بردندا، شه‌فافییه‌ت یه‌كێك بووه له كاره دیاره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه و نه‌مانی ڕۆتین له داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت، له ته‌مه‌نی سێ ساڵیی ئه‌م كابینه‌یه و چۆنیه‌تیی كۆكردنه‌وه و زیادكردنی داهاتی ناخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان به‌ده‌ست بێنن، له‌وانه پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه سراتیجی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به ئه‌لیكترۆنیكردنی داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و رێگه‌وبان، پابه‌ندكردنی فه‌رمانبه‌ر به ده‌وامی فه‌رمیی خۆیان و ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری هاووڵاتییان، كاری باشی بۆ كراوه.
هه‌روه‌ها كار و پرۆگرامی تایبه‌تی حكوومه‌ت له بواری كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان له سه‌رانسه‌ری كوردستان و گرنگیدان و دابینكردنی ئاو و پڕۆژه‌كانی به‌نداو له ته‌واوی كوردستان، دروستكردنی به‌نداو كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رده‌وامه، له‌و كاره گرنگانه‌ن كه ده‌كرێ ئاماژه‌یان پێ بكرێت.
ئێسته هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری، زیاتر جێی متمانه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵگری پێناسه‌ی ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی به‌هێز، گرنگ و خاوه‌ن سه‌نگه. بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستی هێناوه، پارێزگاری لێ بكرێت. سه‌ره‌ڕای بڕێكی زۆری به‌شداری كارا له پێوه‌ندی دیپلۆماسی و به‌شداری له كۆڕبه‌نده ئابووری و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی دنیادا، دوو رووداوی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی دنیا كوردستانی وه‌ك ئه‌كته‌رێك له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێناسه كرده‌وه؛ ئه‌وانیش چاكسازی و شه‌ڕی به‌رده‌وامی تیرۆرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه راسته بارودۆخی ئابووری و هۆكاره‌كانی ژیانێكی شایسته، وه‌ك ئه‌وه‌ی ویستی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردستانه، به ته‌واویش فه‌راهه‌م نه‌كرابێت، به‌ڵام بێگومان ڕێكاره‌كانی گه‌یشتن به‌وه‌ی ویستوومانه، ده‌ستی پێ كردووه و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و كرانه‌وه به رووی ئابووری و وزه‌ی دنیادا، هه‌وڵی گه‌یشتن به‌و دۆخه ئابووری و وزه‌یه‌ی ده‌مانه‌وێ پێی بگه‌ین به‌رده‌وامه، ئیراده‌ی حكوومه‌تی كوردستان بۆ چاكسازی و ئاوه‌دانی له‌پێناو ژیانێكی باشتر به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ پارێزگاری له شكۆ و سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌زموونی كوردستان، كه به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كورده.