یه‌كێتییه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی كه 30 ساڵه ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ست خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و حزبه‌كه‌یه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی شكستیان خوارد له‌وه‌ی قۆرخكاری و بازرگانییه نایاساییه‌كان و كاره قێزه‌ون و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان بشارنه‌وه، هه‌روه‌ها دوای ئه‌و دابڕانه‌یان له ریزی كوردایه‌تی كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 مۆرێكی تازه‌یان لێ دا، هاوكات دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون له‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئاغاكانیانه‌وه له به‌غدا و تاران، هه‌میشه هه‌موو پشتیوانییه‌كیان هه‌یه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری كوردستان، ئیتر له هه‌ر بڕگه‌یه‌كی حوكمڕانی و پێوه‌ندییه حزبییه‌كان نیگه‌رانییان بۆ دروست بێ، ده‌كه‌ونه هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدان و دابه‌شكردنی كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبه دوور و نزیك بڕوای به كوردستان نه‌بووبێت و هیچ بڕگه‌یه‌كیشی له دیموكراسی نه‌خوێندبێته‌وه.
دوای ئه‌و شكستانه‌ی باسم كرد، ئێسته ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی یه‌كێتی ده‌ده‌ن، هه‌ست ده‌كه‌ی له حاڵی شێتیدان، هه‌ر ئه‌وه وایكردووه لای خه‌ڵكه خه‌باتكار و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی خۆیشیان هیچ سه‌نگ و متمانه‌یه‌كیان نه‌ماوه، ته‌نیا گرووپێكی خه‌ڵكی سوودمه‌ندی پاره و زه‌ویی نایاسایی و كۆمه‌ڵێك داواكراوی هه‌ڵاتوو له دادگاكان، له ده‌وری یه‌ك كۆ بوونه‌ته‌وه و كاریان بووه‌ته شێواندنی لایه‌نی ده‌روونی خه‌ڵك و برینداركردنی كوردستان، هه‌ر ئه‌م گرووپانه وایان كرد ئه‌زموونه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانیش وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی، به شكست ده‌ست پێ بكات و وێنه‌یه‌كی خراپ پێشانی خه‌ڵكی كوردستان بدات، له كاتێكدا چاوه‌ڕوانییه‌كان وابوون بچێته‌وه سه‌ر رێیه‌كه‌ی باوكی و كار بۆ ئارامیی كوردستان بكات، چونكه مام جه‌لال دوای 50 ساڵ ململانێ، ددانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌نجامی نییه و كوردستانی هه‌ڵبژارد و خه‌ڵكیش سوودمه‌ند بوو له‌و دۆخه ته‌باییه.
ئێسته ئه‌و گرووپه هیچیان له به‌رده‌ستدا نه‌ماوه جگه له كارتی دووئیداره‌یی، له كاتێكدا ئه‌وه وه‌ك خۆكوشتنه بۆ یه‌كێتی و هه‌ر له سه‌ره‌تایشه‌وه سووتاوه، چونكه كوردستان ئه‌وه‌نده ئاسان سه‌قامگیر نه‌بووه، تا ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به حه‌زی خۆیان بیشێوێنن، هیواداریشم ساویلكه نه‌بن به قسه‌ی دراوسێ ده‌فع بن، لێره‌دا هه‌میشه گرنگه نموونه‌ی كه‌ركووكیان بیر بێت كه داگیركه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یه‌وێ تا خواسته‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و دواتر ناتناسێ.
كرده‌وه‌كانی بافڵ و یه‌كێتییه‌كه‌ی خۆی له‌وه‌ته‌ی حوكمی گرتووه‌ته ده‌ست بێ كۆنگره و به كه‌ڵه‌گایی، له‌باتی ئه‌وه‌ی دیمه‌نێكی جوان پێشانی خه‌ڵك بدات، هاتوون تاڵانی بانك و تیرۆر و تۆقاندن و وه‌رگرتنی پاره له سه‌رمایه‌دارانی سلێمانییان كردووه‌ته رووی خۆیان، ئه‌مه زۆر قێزه‌ون و ره‌تكراوه‌یه و ئێسته‌یش هیچ له خه‌ڵك ون نابێ. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م میله‌ته ئه‌گه‌ر ره‌خنه و گله‌ییشی هه‌بێت، خاك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌وێت و ئارامیی كوردستان ناگۆڕێته‌وه بۆ ترس و تیرۆر، بۆیه دره‌نگ نییه بۆ هاتنه‌وه سه‌ر ریزی كوردایه‌تیی.
كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌گه‌یشتووه به رزگاریی ته‌واو، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدان و شێواندنی ئارامییه‌كه‌ی، یاخۆ راكێشانی بێگانه بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی، جگه له خیانه‌ت، هیچیتر نییه و هه‌رگیزیش كه‌س له‌مه خۆش نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س به‌شداری خێزانیی هه‌یه له دروستكردنی ئه‌م ده‌سكه‌وته‌دا كه تاكه هیوای كورده.