ته‌بایی واتا یه‌كبوون، واتا كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێز و توانا و وزه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ت له باسك و مه‌چه‌كێكی ئه‌ستوور كه به‌رانبه‌ر هه‌ر دوژمن و ناحه‌زێك به گه‌له‌كه‌ت وه‌ستایه‌وه. یه‌كڕیزی واتا یه‌كگوتاری یه‌ك به‌رنامه‌یی كاركردن، واتا ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی، به‌پیێ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان، گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مافه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆ هاتنه ناو كایه‌كانی سیاسی و حوكمڕانی نوێیه، هیچ كاتێك وه‌ك ئێسته كورد نه‌بووه‌ته خاوه‌ن قه‌واره‌ی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆیه ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ی له‌م ماوه‌ی حوكمڕانیی كوردستان كه ده‌سه‌ڵات و هێزیان هه‌یه، به‌ڕاستی باشترین كار ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ته‌كان له ده‌ست نه‌ده‌ن، گشت هه‌نگاوه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خاك و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بقۆزنه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تایبه‌ته‌كان پشتگوێ بخه‌ن و به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ی كه خۆیان چاوه‌ڕێن، ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی كوردییه وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌رمان .
وه‌ك ده‌بینین ئاڵۆزییه‌كانی دنیا و ده‌وڵه‌تانی دراوسێمان، رۆژ به رۆژ زیاتر و ئاڵۆزتر ده‌بن و بێگومان كاریگه‌رییه‌كی خراپی به‌سه‌ر كورد دروست كردووه، هیچ لایه‌ك وه‌ك دۆست و به‌رژه‌وه‌ندیی كورد دانانرێت، بۆیه حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان لێره‌دا ده‌بێت پێكه‌وه، خاڵه لاوازه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه كه ئه‌ویش به یه‌كگرتن و یه‌كڕیزی دێته بوون، له كاتێكدا به‌داخه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانیان، به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌و ئامانجه مێژووییه‌ی خۆیان ناكه‌نه‌وه كه ئه‌ویش بوون به ده‌وڵه‌ته، بۆیه هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات ده‌دات و له خه‌می حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی، ده‌یه‌وێ كایه سیاسییه‌كانی حزبه‌كه‌ی سه‌ر بخات، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه و ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد بمێنێ، گه‌یشتن به ئامانجه مێژووییه‌كه داده‌ڕووخێت و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌سته‌م ده‌بێ.
بۆیه تا ته‌با و یه‌كده‌نگ نه‌بین و پێكه‌وه هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ نه‌بینه‌وه، نه‌یار و دوژمنه‌كانمان لێ ناگه‌ڕێن یه‌ك چركه‌ش خه‌ون به سه‌ربه‌خۆیی ببینین، كێشه‌ی 17 ساڵه‌ی نێوان كوردستان و عێراق، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به جێبه‌جێكردنی بڕگه و ماده‌كانی ده‌ستوور و بێباكییان بووه له ئاست ماف و داخوازییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش هۆكار بووه تا كێشه و ئاسته‌نگه‌كان له بری چاره‌سه‌ركردن، قووڵتر ببنه‌وه و هه‌ندێك كات بگه‌نه بنبه‌ست.
له پێشه‌كیی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق به‌نده به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌پێی ده‌ستوور سه‌پێنراوه یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی بڕگه و ماده‌كانی ده‌ستوور، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به مافی كورده‌وه هه‌بێ یان پێوه‌ندی به داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی به‌سره و مووسڵ و شاره‌كانی تره‌وه هه‌بێ، له حاڵه‌تی مانه‌وه‌ی عێراق به‌و شێوه‌یه و پشتگوێخستنی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور، هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق خێراتر ده‌بن و جگه له هه‌رێمی كوردستان كه ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا، ناوچه‌كانی تری عێراقیش له‌وانه به‌سره و مووسڵ په‌نا بۆ ڕاپرسی به هه‌رێمبوون ببه‌ن.
بۆیه سه‌قامگیریی به‌غدا پێوه‌ندی به نه‌رمی نواندنی به‌رپرسانی عێراق هه‌یه به‌رانبه‌ر به ماف و داخوازییه ده‌ستوورییه‌كانی كورد، ئێسته ئه‌و تێڕوانینه له گوتاری به‌رپرسانی عێراق به ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌كرێ، كه جێبه‌جێكردنی ماف و داخوازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌نده به جێبه‌جێكردنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له‌م ره‌وشه هه‌ستیاره‌دا، ده‌بێ به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆزی ره‌وایی گه‌له‌كه‌مان و ده‌وروبه‌رماندا بكه‌ن، هه‌موو لایه‌كمان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بین بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان، یه‌كده‌ستیش بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته ناوخۆییه‌كانمان، نابێ په‌نا بۆ كاردانه‌وه و رقوكینه ببه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێ له‌ڕێی لۆجیكی عه‌قڵه‌وه گرفته‌كان بخه‌ینه روو و ئینجا چاره‌سه‌رییه‌كانیشیان ئاسان ده‌بێت. بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌توانێت مافه ره‌واكانی به‌ده‌ست بێنێت، گه‌لی كورده خۆیه‌تی، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت 100 ساڵی تریش چاوه‌ڕوان بین، چونكه هیچ ده‌وڵه‌تێك كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستان ناكات و كه‌س له‌گه‌ڵ كورددا نییه، هه‌مووان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، یه‌كڕیزی و هه‌نگاونان به‌یه‌كه‌وه، چاره‌سه‌ر و به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تبوونه .