له سه‌ره‌تاوه ده‌مه‌وێت ئاماژه به هه‌موو ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له داڤۆسی سویسرا بكه‌م، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و پێشوازیكردنی بێ وێنه له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاراكته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، هێمایه بۆ سه‌نگ و قورسایی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ئاڵۆزدا.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته و سه‌رنجی سه‌ردان و بانگهێشته فه‌رمییه‌كان و به‌شداریكردنه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا، ئینجا ناوه‌نده ئاكادیمی و كۆڕبه‌ند و كۆنفرانس و هه‌موو ئه‌و دیدار و گفتۆگۆ دیپلۆماسی، سیاسی، ئابووریی و ته‌ناهییانه له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز بكه‌ین، ئه‌وا ڕۆڵ و سه‌نگ و پێگه‌ی كوردستان كه شایانی زۆر له‌وه زیاتریشه، به‌هۆی ئه‌و بیر و هزره ژیرانه‌یه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان كه به‌شداری كاریگه‌رن، به ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت .
هه‌ڵبه‌ت بانگهێشتی فه‌رمی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جگه له كه‌سایه‌تیی به‌هێز و كاریگه‌رییان و ئینجا شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه ستراتیج و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه، پاراستنی كوردستان له رووی ئاشتی و سه‌قامگیری، له هه‌مان كاتیش‌دا بوونی سه‌رچاوه‌كانی وزه و گاز و سامانی كانزایی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا ڕۆڵی ستراتیجی گرنگیان ده‌بێت بۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ددانپێدانانی خاك و به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی و جیۆپۆله‌تیكی و جیۆئێكۆنۆمی ناوچه‌یی و جیهانی.
بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێك چاومان له‌وه بووبێت ته‌نیا له‌گه‌ڵ باڵوێزێك یا سیاسه‌تمه‌دارێكی بیانی و جیهانی، باس له ماف و گه‌لێكی سته‌ملێكراو بكه‌ین و ده‌نگمان بگه‌یه‌نین، ئینجا كاردانه‌وه‌ی جیهانیش ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پاڵپشتی مرۆڤایه‌تی و سه‌ركۆنه‌كردن و هه‌ست و سۆز بووبێت، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و هێزێكی كاریگه‌ر و ڕاسته‌قینه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و هه‌مووان خوازیاری كوردستانێكی به‌هێزن .
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه له دنیای ئه‌مڕۆدا پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، زۆرجار له رابردووش‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، پێش سیاسه‌ت و دیپلۆماسیش كه‌وتوون، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئێسته‌شدا كه دنیا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه به‌شداری و بانگهێشته فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ویستی وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت وڵاتانی زلهێزی دنیا وایانكردووه، هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای به‌ڕووی كۆمپانیا ناودار و گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه و دنیا بكاته‌وه، ببێته به‌شێك له نه‌خشه‌ی ئابووری و وزه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش سه‌نگ و به‌هێزی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشان ده‌دات هه‌م له ڕووی جیۆسیاسی و جیوئێكۆنۆمییه‌وه.
بوونی بیر و هزری سه‌ركردایه‌تیی سیاسی چ له كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌میش سه‌ردان و بانگهێشته فه‌رمییه‌كان به‌تایبه‌ت له رووی ئابووری، دیپلۆماسی و ئاسایشی دنیا، به‌تایبه‌ت كه ناوچه و دنیا له گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێدایه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی نوێی تایبه‌تمه‌ندی و گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه بۆ مانه‌وه و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته سه‌ركردایه‌تیی كوردستان، ئه‌مه‌ش له ڕێی دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و دیپلۆماسی و ئاسایش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، به‌تایبه‌ت كه پارێزگاریكردن له پێوه‌ندییه‌كانی ئێسته گرنگی زۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ڕێی گرنگیدان به هێزی نه‌رمی دیپلۆماسیی وه‌ك هه‌نگاوی ئاشتییانه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و وه‌دیهێنانی مافه ره‌واكانمان .
به‌تایبه‌ت دوای شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا كه پێوه‌ندییان به‌و ڕووداو و پێشهاتانه‌ی ناوچه‌كه و دنیاوه هه‌یه، مه‌ترسیی شه‌ڕ و نائارامی و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو دنیا دروست كردووه، له‌و ناوه‌دا ڕاگرتنی هاوسه‌نگییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنی وردبینانه و ژیرانه و هه‌نگاوی لۆجیكانه، له پێناو پاراستنی ئارامی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و دووركه‌وتنه‌وه له یاری و ململانێ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له هه‌موو كاتێكی تر گرنگتر و پێوستتره .
ده‌توانین بڵێین، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو له ناو جووڵه سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه و دنیا ئاماده‌یی نه‌بووبێت، ئه‌وه‌تا به هۆی بیر و هزر و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و گرتنه‌به‌ری ئه‌و دیپلۆماسییه زیره‌كانه‌یه به شێوازی سه‌رده‌مییانه، توانیویه‌تی ببێته جێی سه‌رنج و بایه‌خ و وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و چالاك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، كوردستانیش وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی بدره‌وشێته‌وه و چیتر ڕۆڵی كوردستان له‌سه‌ر مێزی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری دنیادا پشتگوێ و په‌راوێز بكرێت.
بۆیه ده‌توانین بڵێین كه ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له بۆنه‌یه‌كی وا گرنگدا كه بریار له‌سه‌ر گۆرانكارییه‌كانی دنیا ده‌درێت له‌رووی ئابووری و سیاسی و هتد.. به ئاراسته‌ی باشتردا، گه‌لی كوردیش به دیپلۆماسیی ئابووری و سیاسی، توانیویه‌تی وه‌ك كاراكته‌رێكی به‌هێز و خۆی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش به وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا بناسێنێت، تا چیتر گه‌لی كورد نه‌بێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزان و وڵاتانی ناوچه‌كه .