له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بكه‌م كه دوای 18 ساڵ له به‌رزی و نزمیی پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عێراق، به هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور و هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی راسته‌قینه و یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن، زیانی زۆر و كه‌لێنی زۆر له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا دروست بوو .
له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، یه‌كێك له ئه‌وله‌وییه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری پرسه ده‌ستوورییه‌كان و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، كه ساڵانێكی زۆره به‌بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رۆژ به رۆژ متمانه‌ی گه‌لی كورد و حكوومه‌تی كوردستان، له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له به‌غدا به‌ره‌و لاوازتر و زۆرجاریش گرژیی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، تا ئاستی گه‌مارۆدان و په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان به شێوازی جۆراجۆر .
كابینه‌ی نۆیه‌م و له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو چ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، ناردنی شاند به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و په‌رۆشیی مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌رده‌خات، له گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه داراییه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كۆسپ و به‌ربه‌ستانه‌ی له پێناو ڕێگریكردن له گفتوگۆ و پێچه‌وانه‌كه‌ی شه‌ڕی و گرژی، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوو له لۆجیكی دیپلۆماسی و تێگه‌یشتن و پێداگریكردن له جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان .
مێژوویش گه‌واهیده‌ری هه‌موو ئه‌و راستییانه‌ن كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، هه‌ر له ده‌ستپێكی ده‌ستبه‌كاربوونی، زۆر ژیرانه توانی به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ عێراقی فیدراڵی چ له سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی یان له سه‌رده‌می كازمی، ئێسته سوودانی بێ ماندووبوون و بێ‌وچان، دیپلۆماسییانه هه‌نگاو به هه‌نگاو سه‌ره‌ده‌ر و ئیداره‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه بكات، له‌و پێناوه‌شدا له ڕێی هه‌موو ئه‌و شاندانه، چه‌ندان دۆسیه‌ی ورد و ته‌كنیكی و هونه‌ری و پێوه‌ست به داهات و بودجه و نه‌وتی پێكهێنا و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هێڵ و رێنوێنكردنیان .
هه‌روه‌ها له‌رووی دیپلۆماسیی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گفتوگۆكان به‌رده‌وام بوون له پێناو ئه‌وه‌ی كه نیازی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له ڕێی ده‌ستوور و گفتوگۆ و دیپلۆماسی و پرسه هه‌ڵواسراو و مافه ده‌ستوورییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن .
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیشدا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، مه‌سروور بارزانی له پێوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق و هێز و لایه‌نه‌كان له به‌غدا، له پێناو چاره‌سه‌ر و كردنه‌وه‌ی گڕێكوێره‌كان، هه‌ر كاتێك گفتوگۆكان بگه‌یشتنایه بنبه‌ست، ئه‌وا سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان گشت هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی ده‌خسته‌گه‌ڕ له پێناو چاره‌سه‌ركردنیان و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی دیپلۆماسی .
مه‌سروور بارزانی هه‌میشه له پێوه‌ندییه‌كان و دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه، پێداگری له پاراستنی ماف و شایسته داراییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرده‌وه. له‌وه‌ش گه‌وره‌تر له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا به سیاسه‌ت و دیپلۆماسیی وردبینانه و ژیرانه‌ی خۆی، توانی ئامانجی گه‌وره‌تر له پشت سه‌رخستنی دانوستاندن و په‌سندكردنی پشكی هه‌رێم وه‌دی بهێنێت، ئه‌ویش بریتی بوو له پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان. رێی نه‌دا خه‌ونی ناحه‌زان چ له ناوخۆ یان له ده‌ره‌وه، له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێته دی له‌سه‌ر واقیعی ئێسته‌ی جیۆگرافیی قه‌واره‌ی كوردستان، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسی و گفتوگۆ بوون به‌سه‌ر شه‌ڕانگێزی و گه‌مارۆدان و په‌راوێزخستن