زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه گه‌لی كوردی خاوه‌ن ماف و خاك دوور له ویستی خۆی، بنده‌سته و دابه‌ش كراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه تێیدا ده‌ژی، به ئیراده و بڕیاری خۆی نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی هه‌لومه‌رجێكی جیهانییه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌هامه‌تییه بووه‌ته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه له ناوخۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش هه‌لومه‌رجی ڕه‌خساو هه‌بووه بۆ ئه‌و ژێرده‌ستی و داگیركردنی خاك و نیشتمان له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه .
هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن مێژوو و سه‌روه‌ریی خۆی بێت، ده‌بێ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته مێژوو و نه‌توێته‌وه، ده‌بێت خاوه‌ن ئیراده و ده‌وڵه‌تی خۆی بێت. بۆیه هیچ مرۆڤێكی ئازادیخواز نه‌بووه له مێژوودا سته‌م و بنده‌ستی قبووڵ بكات و ده‌بێ ڕه‌تی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مرۆڤ كۆیله و به‌كرێگیراو و بنده‌ست، هیچی نییه له ده‌ستی بدات .
ئه‌وانه‌ی له رابردوو و ئێسته ژیانی كۆیله‌بوون و ژێرده‌ستی و به‌كرێگیراوی داگیركه‌ران و نه‌یارانی كوردیان هه‌ڵبژارد، یان به‌شێوه‌یه‌ك باسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن گوایه گه‌لی كورد تاوانێكی قێزه‌ون و گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا، یانیش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئامانج، به‌ڵگه و پاساویشی بۆ دێننه‌وه گوایه بۆچی نه‌گه‌یشته ده‌وڵه‌تبوون، بێگومان ئه‌وه له ساوێلكه‌یی و نه‌زانییانه یان چه‌واشه كراون. هه‌موو مرۆڤێكی ژیر ده‌زانێت كه دوای (به‌ڵێ) بۆ ریفراندۆم، كۆتا قۆناغی ده‌وڵه‌تبوون نییه، ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین كه ڕیفراندۆم ئامرازێكه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و ئاشتییانه، گوزارشت له ڕای هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا قۆناغی كۆتایی نییه، به‌ڵكو قۆناغێكی سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆییه، نه‌ك وه‌ك كۆیله‌كان به چه‌واشه‌كاری و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ناحه‌زان، ده‌یانه‌وێت ڕیفراندۆم به مه‌ترسی و ناشیرین و شكستخواردوو وێنا بكه‌ن، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاو بوو .
بۆیه ڕێی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوێكی یاسایی و دیموكراسییه له پێناو داواكارییه‌كانی گه‌لێك له پێناو بڕیاردان له چاره‌نووس و ئاینده‌ی خۆی، ڕیفراندۆم مێژوویه‌كی 200 ساڵه‌ی هه‌یه كه له وڵاتانی دنیا پیاده كراوه، بۆ زۆر بابه‌تی گرنگ و پێویست كه تێیدا ڕای زۆرینه‌ی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت وه‌ك شێوازێكی دیموكراسیی ڕاسته‌وخۆ، چونكه ڕیفراندۆم بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه به ئاینده‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه كه ده‌بێ كۆده‌نگی نیشتمانی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری مسۆگه‌ر بكات .
له مێژووی دووریشه‌وه كورد خه‌بات ده‌كات و تێده‌كۆشێت له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و له‌و پێناوه‌شدا هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه گیان و خوێنی به‌خشیوه، داگیراكه‌رانی كوردستانیش ماڵوێرانی و كوشتار و وێرانكاری نه‌ماوه به‌سه‌رمان نه‌هێنن، به‌ڵام تا ئێسته‌ش گه‌لی كورد بێبه‌شه له‌و مافه سروشتییه‌ی خۆی .
ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و پرۆسه مێژووییه بوو كه رووی راسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سی به‌رانبه‌ر ئه‌و مافه ره‌وایه ده‌رخست، هه‌موو شتێكی هێنایه سه‌ر به‌ڕه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕیفراندۆمه له سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ئاڵاهه‌ڵگری ئاڵای كوردستان و هه‌ڵگری شوناسی پێشمه‌رگه، به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرا و و پێشانی هه‌مووانی دا كێ ئازادیخوازه و كێ پاشكۆ و بنده‌ستی نه‌یارانی كورد و كوردستانه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانین كه پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێش خواستی كه‌سی و حزبی، وه‌ك چۆن ئێسته هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له پێناو حه‌ز كه‌سی و حزبییه‌كانیان ئاماده‌ن هه‌موو شتێك ئاڵۆز و تێكبده‌ن، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به لاوازیی بیروباوه‌ڕی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان.
ڕیفراندۆم توانی زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی كوردپه‌وه‌ر و تێكۆشه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه له پێناو به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كه‌یان، به‌شدارییان تێدا كرد كه ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژی جه‌ژن و ئاهه‌نگ بوو، چونكه بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بڕیاری كه‌سیی نه‌بوو، بڕیارێكی هه‌مه‌لایه‌نه بوو كه تێیدا 93%ی خه‌ڵكی كوردستان به (به‌ڵێ) ده‌نگیان دا. به‌دڵنیاییه‌وه داهاتووی كوردستانی پاراست . راسته دوای ڕیفراندۆم خه‌ڵكی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و گه‌مارۆ و په‌لاماردان بووه‌وه، به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانی زیندوو كرده‌وه بۆ بڕیاردان له داهاتووی بۆ ئه‌و مافه ره‌وایه.