تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی جووتبرا سه‌لماندنی چه‌نده زه‌لیل و كۆیله و شپرزه‌ن. حزبیك خاڵی بێت له كوردبوون و هیچ پشت و په‌نایه‌كی نه‌بێت و متمانه‌ی به پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێت، ته‌نیا به دروشم بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و حزبی به‌كاریان بهێنێت و سوودیان لێ وه‌ربگرێت، ئینجا سووكایه‌تییان پێ بكات و خۆی لێیان بێ منه‌ت بكات، ده‌بێ چ چاره‌نووسێك جگه له رێسوایی و شكست چاوه‌ڕێیان بكات.
تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی نێوان بافڵ و قوباد، ئاماژه‌یه‌كی روونی دۆخی شڵه‌ژان و شپرزه‌یی ئه‌و حزبه‌یه كه جگه له شكست و وێرانی، هیچی تری لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت، بۆیه باجی قورسی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ده‌نه‌وه. كاتێك مرۆڤ كه‌سانێك ده‌بینێت كه سه‌ركردایه‌تیی حزبێك ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه خیانه‌تكردن و به‌كرێگیراوییان كردووه‌ته پیشه، خۆفرۆشییان كردووه‌ته مه‌رامی تایبه‌تی، شتێك نابینێت جگه له شه‌رمه‌زاری و رێسوایی بۆ خۆیان و مێژووه‌كه‌یان.
ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی جووتبرا چه‌ند راستییه‌ك له‌باره‌ی حزبه‌كه‌یان روون ده‌كاته‌وه كه بریتین :
-ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه وه‌ك رابردوو پشت به به‌ڵێنی نه‌یارانی كوردستان نه‌به‌ستێـت و به‌ڵێنی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن له وڵاتانی هه‌رێمی وه‌رنه‌گرێت، ئه‌سته‌مه بتوانێ چه‌ند كورسییه‌ك بێنێت، چونكه یه‌كێتی له خراپترین دۆخی خۆیدایه و ئاوتبوونی مسۆگه‌ره بۆ هه‌ره دواوه‌ی حزبه‌كانی تری كوردستان .
- هیستریا و په‌له‌په‌لی بافڵ و به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه و قسه‌ی پڕوپووچ و سووكایه‌تی به پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی كورستان، جگه له‌وه‌ی بێ ئه‌ده‌بی و بێ وه‌فاییه به‌رانبه‌ریان، له هه‌مان كاتیش‌دا باش ده‌زانێت كه خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌تایبه‌تی، هیچ متمانه‌یان به یه‌كێتییه‌كه‌ی جووتبرا و سه‌رانی ئه‌م حزبه خۆسه‌پێنه نه‌ماوه، له كاتێكدا سووكایه‌تیی به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رابردوو بۆ ئه‌و حزبه خۆیان كرده قوربانی، ئێسته به جنێودانی بافڵ پاداشت وه‌رده‌گرنه‌وه .
-ئه‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و تۆماره ده‌نگییه، بۆ هه‌موو خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستانی روون كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ته‌نیا خزمه‌تكار و له خه‌می كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌یه، پارتی و سه‌رۆك بارزانییه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی جووتبرا به‌وپه‌ڕی ناپاكی و بێ وه‌فاییه‌وه سووكایه‌تیی به كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ته‌نیا وه‌ك وه‌سیله یا ئامرازێك بۆ مه‌رامه كه‌سی و به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كه‌یان به‌كاریان دێنن .
- یه‌كێتیی دوێنی و ئێسته، به هه‌مان عه‌قڵی تاكڕه‌وانه و بێ به‌هایانه ده‌ڕوانێته پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی كه هه‌ڵبژاردن بنه‌مایه‌كی گرنگه، ئه‌وان ته‌نیا ده‌یانه‌وێـت به رێگه‌ی ئاغاكانیان و زمانی شه‌ڕانگێزی و ساخته‌كاری و خۆفرۆشی، له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه، له كاتێكدا كه شایانی ئه‌وه نین بچووكترین پۆست و به‌رپرسیاریه‌تییان پێ بدرێت، به‌ڵام ئێسته بافڵ و براكه‌ی گشت جومگه‌كانی یه‌كێتییان قۆرخ كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری سلێمانی و هه‌موو داهاته‌كانیشیدا گرتووه و به تاڵانی ده‌به‌ن. ئێسته‌ش له پێناو رزگاربوون له شكست و رێسوایی له هه‌ڵبژاردن و سزادانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، وه‌ك پێشتریش رێچكه‌ی جاشایه‌تی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان گرتووه‌ته‌به‌ر و ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی له نقومبوون رزگاریان بێت كه بێگومان ئیتر هه‌وڵدانه‌كان بێهووده ده‌بن .