شاری كه‌ركووك بۆ گه‌لی كورد و براڤی رزگاریخوازی كوردستان، جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیپێدانێكی بێ وێنه‌یه، چونكه به‌پێی مێژوو كه‌ركووك به‌شێكی گرنگ و دانه‌بڕاوی خاكی پیرۆزی كوردستانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گشت ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به ئێسته‌شه‌وه، سازشیان بۆ داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد كردووه، به‌ڵام دژی كوردستانیبوونی ئه‌و شاره بوونه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی گه‌لی كورد هه‌رگیز سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركووك و هه‌ر بستێكی خاكی كوردستان نه‌كردووه، بۆیه ده‌بینین له پێناوی كه‌ركووك چه‌ندان شۆڕش به‌رپا كراون، له‌م روانگه‌یه‌وه به‌ڵگه‌ی هه‌ر زیندوو و حاشاهه‌ڵنه‌گر، باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانییه كه فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر یه‌ك كوردیش له كه‌ركووك نه‌مێنێت، كه‌ركووك هه‌ر كوردستانییه .
مێژوو گه‌واهیده‌ره كاتێك رۆژی 25ی 9ی 2017 كه‌ركووكییه‌كان ده‌نگیان به ڕیفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ باوه‌شی كوردستان دا، له‌و پرۆسه گرنگ و پڕبایه‌خه‌دا، كه‌سانێك هه‌بوون چاویان به‌و سه‌ركه‌وتنه هه‌ڵنه‌ده‌هات، بۆیه پاش ده‌ست تێكه‌ڵكردنی به‌شێك له خاكفرۆشان، خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوییان له پشتی كورد و كوردستان دا .
به‌تایبه‌تی رۆژی 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌و كاته‌ی كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاته له دووكان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕێگریی له شه‌ڕی داسه‌پاو و چۆنێتیی چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه و به‌رگریكردن، بڕیاری پێوست وه‌رگیرا، به‌ڵام چونكه پێشتر كاڵفامان رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌یان واژوو كردبوو، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئۆتۆمبێله جامڕه‌شه‌كان له جیاتی كۆڵوانه سووره‌كان كه‌وتنه پێش كاروانی هێزی په‌یمان پێدراو.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه رۆژی ئومێد و هه‌ڵاتنی زۆر نزیك بوو، به‌ڵام رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خیانه‌تكاران له‌گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ر، رقی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و خاكه پیرۆزه‌دا رژاند و لێكترازانیان له ناوماڵی كوردستان دروست كرد، له‌و رۆژه‌دا هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌وه‌ر به‌دڵه‌وه ده‌گریان، چونكه ئازارێكی قووڵی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه هه‌رگیز له بیر ناكرێت، چونكه خیانه‌تكاران و خاكفرۆشان، خه‌ونی دوژمنانیان بۆ شكاندنی شكۆی كورد هێنایه‌دی، ئه‌گه‌ر به‌بێ هاوكاری و چاوساغیی ناوخۆیی نه‌بووایه، ئه‌و خه‌ونه‌ی ناحه‌زان هه‌رگیز نه‌ده‌هاته دی.
یه‌كێیته‌كه‌ی پافڵ تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له خیانه‌تكردن و خزمه‌تكردنی نه‌یاران كه دیارترینیان سه‌رخستنیان بوو له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركووك، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م شاره بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی پیرۆزی كوردستان، ئه‌نجامه‌كه‌شی سووكایه‌تیكردن به كه‌ركووك و كه‌ركووكیان و شكاندنی شكۆی كورد و ده‌ركردن و سووكایه‌تیكردن بوو به‌م شاره كوردستانییه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له پێناو ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و پله‌ی سه‌رشۆڕی و خیانه‌تكاری.
گه‌لی خۆڕاگر و نیشتمانپه‌وه‌ری كوردستان، جگه له‌و تاقمه‌ی كه وا ده‌زانن خۆفرۆشی و نیشتمانفرۆشی به چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌تبه‌خشین داده‌پۆشرێ، به‌ڵام مێژوویان پێ چه‌واشه ناكرێت و ئه‌وه‌یش ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش له مێژووی حزبه‌كه‌یاندا. به‌دڵنیاییه‌وه شوناسی كه‌ركووك و كوردستانیبوونی شاره‌كه، ده‌یان ساڵه هه‌وڵی نكۆڵی‌كردن ده‌درێت، به‌ڵام واقیع و مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێن كه سه‌ربڵندی بۆ نیشتمانپه‌ره‌وان و سه‌رشۆڕیش بۆ خیانه‌تكاران ده‌مێنێته‌وه.